وەزیری شارەوانی: بۆ نەھێشتنی رۆتین و خستنەرووی کارئاسانی دەسەڵاتەکان بە بەڕێوەبەرانی فەرمانگەکانی وەزارەت شۆڕ کراوەتەوە
لە دەستپێکدا پارێزگاری سلێمانی کۆمەلێک تێبینی و پێشنیازی لە بارەی باشتر پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری ئاو و شارەوانی و ئاوەڕۆ و خزمەتگوزارییەکانی دیکە و پشتیوانی کردنی زیاتری فەرمانگەکانی سەر بە وەزارەت بۆ ئەوەی بتوانرێ باشتر کارەکان رابپەرێندرێ.
لە بەرامبەردا ئەندازیار دلشاد شەھاب وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار رایگەیاند، سەردانمان بۆ شاری سلێمانی لە چوار چیوەی ئەو بڕیارەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیراندا بەوەی وەزیرەکانی حکوومەتی ھەرێم سەردانی شاری سلێمانی بکەن و لە چوار چیوەی ئەو سەردانانەش بووە کە بۆ شاری سلێمانی ئەنجامدراوە. ھەروەھا تیشکی خستە سەر ئەوەی کە کارەکانی وەزارەت سەرجەم پەیوەندی بە ژیانی ھاووڵاتیانەوە، بۆیە وەزارەتی شارەوانی و فەرمانگەکان کارەکانی بریتیە لە پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری بە ھاووڵاتیان بە ئەرکی سەر شانی خۆمانی دەزانین، لەم چوار چیوەیەشدا زۆرترین دەسەڵاتەکانمان بۆ بەڕێوەبەرانی گشتی و فەرمانگەکان لە پارێزگاکان شۆڕ کراوەتەوە و پێدانی ئەو دەسەڵاتانەش بە بەڕێوەبەرانی فەرمانگەکانی سەر بە وەزارەت بۆتە ھۆکارێکی گرنگ بە ئاراستەی پێشکەشکردنی زیاتری خزمەتگوزاری بە ھاووڵاتیان و زوو رایی کردنی کارەکانیان، شۆڕکردنەوەی ئەو دەسەڵاتانەش کاریگەریی ئەرێنی لەم بوارەدا ھەبووەو ئێستاش بە رێژەیەکی زۆر کەم ھاووڵاتیان پێویستیان بەوە سەردانی کردنی وەزارەت یان بەڕێوەبەرایەتیە گشتییەکان ھەیە.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئەندازیار دلشاد شەھاب وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار بەڕێوەبەری فەرمانگەکانی راسپارد بەوەی ھەر ھەنگاو و کارێک لە بەرژەوەندی ھاووڵاتیان دابێ ئەنجامی بدەن بە تایبەتیش لە بواری پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری لە بواری شارەوانی و ئاو و ئاوەڕۆ و خزمەتگوزارییەکانی دیکە، سەبارەت بە یەکخستنی رێنماییەکانیش وەزیری شارەوانی ھێمای بۆ ئەوە کرد ئەو چاو بەو رێنماییانە دەخشێنەوە کە دەبێتە ھۆکارێک بۆ زوو ئەنجامدانی ھەر پرۆژەیەکی خزمەتگوزاری و چارەسەری کێشەی خانووی بێ تاپۆ و زەوی تەجاوزەکان دەکرێ و بۆ ئەم مەبەستەش پرۆژە یاساییەک لە سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران ھەیە. وەزیری شارەوانی راشیگەیاند، پێویستە ھەماھەنگی باش لە نێوان وەزارەتەکان و ھەروەھا لە ئاستی فەرمانگەکانیش ئەو ھەماھەنگییە پێویستە بوونی ھەبێ کە کۆی گشتی لە بەرژەوەندی ھاووڵاتیان دایە.
دواتر بەڕێوەبەرانی فەرمانگەکانی سەر بە وەزارەتی شارەوانی لەو کۆبوونەوەیەدا کۆمەلێک تێبینی و پێشنیازی جۆراو جۆریان لە کارەکانیان خستەروو و وەزیری شارەوانی دووپاتی لەچارەسەرکردنی ھەر کێشەیەک کردەوە ئەگەر ھەبوو بێت، چونکە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە تایبەتیش لە بواری شارەوانی و ئاو و ئاوەڕۆ و بوارەکانی دیکە کە پەیوەستدارن بە کارەکانی وەزارەتی شارەوانی بە ئەرکی خۆمان دەزانین.
