ماوەی سێ ڕۆژی دیکە بۆ تازەکردنەوەی تۆماری دەنگدەران درێژکرایەوە
عەلی قادر عوبێد سەرۆکی دەستەی ھەڵبژاردنەکانی ھەرێمی کوردستان بە ئاژانسی پەیامنێری ڕاگەیاند کە لە یەکەم ڕۆژی کرانەوەی ناوەندەکانی تۆماری دەنگدەران بە ڕووی ھاوڵاتیان لە ھەرێمی کوردستان تا ئێستا ٤١٨ ھەزار دەنگدەر ناوی خۆیان تازەکردۆتەوە بەھۆی ئەوەی ئەو ڕێژەیە وەک پێویست نییە بۆیە دەستەی ھەرێمی ھەڵبژاردنەکان بڕیاریداوە ماوەی سێ ڕۆژی دیکە بخاتە سەر کۆی گشتی وادەی دیاری کراو بۆ تازەکردنەوەی تۆماری دەنگدەران و بەو شێوەیەش ٧/٧/٢٠١٣ دواین وادەیە بۆ ئەوەی ھاوەڵاتیان ناوەکانیان تازە بکەنەوە.
عەلی قادر ڕوونیشی کردەوە کە بەمەبەستی زیاتر ڕایی کرانی کاروباری ھاوڵاتیان ناوەندەکانی تازەکردنەوەی دەنگدەران ھەموو ڕۆژانی ھەفتە بە رۆژانی پشوی فەرمیشەوە لە کارکردندا دەبن و پێشوازی لە ھاوڵاتیان دەکەن.
