بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی پەرلەمان وەڵامی ئۆپۆزسیۆن دەداتەوە

بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی پەرلەمان وەڵامی ئۆپۆزسیۆن دەداتەوە
ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان ڕوونی دەکاتەوە ئەوان ھەر بابەتێکیان لەبارەی ئۆپۆزسیۆن و کاروبارەکانی ناو پەرلەمان وروژاندبێت ئەوا بەڵگەو دۆکیۆمێنتی پێویستیان لەبەردەستە.

ئەمڕۆ تاریق جەوھەر سارمەمی ڕڕوێژکاری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بۆ کاروباری ڕاگەیاندن کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی سازکرد و تیایدا بەڵگەی پێویستی خستە بەردەم دەزگاکانی ڕاگەیاندن لەبارەی ئەو ھەوڵانەی کە ئۆپۆزسیۆن داویەتی بۆ تێکدانی ڕەوشی دانیشتنەکانی پەرلەمان و دەست بەسەراگرتنی فیکەکان کە لەناو سەموونی لەفەدابوون.

تاریق جەوھەر گوتی: ئێمە وەکو ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان ھیچ بابەتێک ناوروژێنین ئەگەر بەڵگەی پێویستمان لەبەردەست نەبێت سەرباری ئەوانەش ئێمە دەقی بەڵگەی پێویستمان لە خودی ئۆپۆزسیۆنیش وەرگرتووە لەبارەی ئەو ھاوکارەیانەوە کە ویستویەتی سەمونی پڕلە فیکەیان بۆ ببات. لەلایەکی دیکەشەوە ئەوکەسەی عەلاگە فیکەکەی لێگیراوە خۆی دانی بە ھەموو شتێکدا ناوە.

سارمەمی لە بەشێکی دیکەی قسەکانی تەرخانکرد بۆ ڕووداوەکانی ڕۆژی ٣٠/٦ لەوبارەیەوە گوتی:ڕۆژی ٣٠/٦ بەھۆی تێکچوونی ڕەوشی دانیشتنەکانی پەرلەمانی کوردستان چەند ئامێرێکی ئەلیکترۆنی و دەنگدان شکاون و شاشەی تەلەفزیۆنی ناو ھۆڵی پەرلەمانی کوردستانیش شکا، ھەروەھا سوکایەتی بە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانیش کرا، بەڵام سەرۆکی پەرلەمان لە ھەموو مافێکی خۆی خۆشبوو، بەڵام بە بڕیاری بەرێوەبەرایەتی کارگێری گشتی پەرلەمان لیژنەیەک پێکھێنراوەو ئەو لیژنەیە ئەندامێکی داواکاری گشتیشی تێدایەو لە ھەوڵی ئەوەدایە بگاتە کۆتایی لێکۆڵینەوەکان و پاشان ھەر لایەن بەرپرس بێت لەو زیانانە دەبێت بچێتە بەردەم لیژنەی لێکۆڵینەوەو دوابڕیاریش لەدەست لیژنەکەیە.
Top