بەدەپە و ئاكەپە كۆبوونەوەیەكی نهێنییان لە سەر لیجە ساز كرد
لەمبارەیەوە ماڵپەڕی خەبەری كوردی بڵاویكردەوە كە هەر یەك لە وەزیری داد سەعدوڵڵا ئەرگین، وەزیری ناوخۆ موعەمەر گولەر و وەزیری بەرگری عیسمەت یەڵماز لە سەر فەرمانی سەرۆك وەزیری توركیا رەجەب تەییب ئەردوغان سەردانی هەر دوو هاوسەرۆكی گرووپی پارتی ئاشتی و دیموكراسی ( بەدەپە)یان لە پەرلەمانی توركیا كردووە و لەم سەردانەدا زۆر بە بەرفراوانی گفتوگۆ لە سەر رووداوەكەی لیجە كراوە.
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوە كردووە كە لەم كۆبوونەوەیەدا بەرپرسانی بەدەپە باسی داواكاری و هۆكاری نارەزایەتییەكانی خەڵكیان بە ئاكەپە راگەیاندووە و لە بەرامبەریشدا ئاكەپە پێشنیاری ئەوە كردووە كە بۆ لێكۆڵینەوە كردن لە سەر ئەم رووداوە و ئاشكرا كردنی ئەو كەسانە كە تەقەیان لە خۆپێشاندەرەكان كردووە مكانیزمێكی هاوبەش دابمەزرێت تا بەمجۆرە بارودۆخەكە ئارام بكەنەوە.
