دادگای دانیمارك لیسانسی سێ كەناڵی كوردی هەڵوەشاندەوە

دادگای دانیمارك لیسانسی سێ كەناڵی كوردی هەڵوەشاندەوە
4ی‌ ته‌مموز/ یۆلیۆ (گوڵان میدیا)- دادگایەكی دانیماركی لە كوپێنهاگنی پایتەخت بە تاوانی پرۆپاگەندە كردن بۆ پەكەكە بریاری هەڵوەشاندنەوەی لیسانیسی سێ كەناڵی كوردی بە ناوەكانی رۆژ تیڤی، ستێرك تیڤی و ئیم ئیم سی داوە.

ماڵپەڕی سون خەبەری توركی بڵاویكردووەتەوە كە ئەمرۆ دادگای دانیمارك بە تاوانی پرۆپاگەندە كردن بۆ پەكەكە سزای 874 هەزار دولاری بە سەر كومپانیای مزوپوتامیا برودكشەن سەپاندووە.

دادگا هەروەها ئاماژەی بەوە كردووە كە هەر سێ كەناڵی رۆژ تیڤی، ستێرك تیڤی و ئیم ئیم سی پرۆپاگەندەی پەكەكە دەكەن و پەكەكەیش بە پێ یاساكانی دانیمارك رێكخراوێكی تیرۆریستییە بۆیە دادگا بریار بە هەڵوەشاندنەوەی لیسانسی ئەو سێ كاناڵە دەدات
Top