پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 3/7/2013 به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، دوای سه‌ردانێكی فه‌رمی بۆ روسیا و فه‌ره‌نسا ، له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه گه‌یشته‌وه هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستان و راسته‌وخۆ به‌شداری له ئاهه‌نگی 273 ساڵه‌ی راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌مه‌ریكا كرد، كه به ئاماده‌بوونی كونسوڵی پێشوو و نوێی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی سیاسی و حكوومی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، تێدا ژماره‌یه‌ك وتار له لایه‌ن كونسوڵی پێشوو و نوێی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر و به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌شكران.