پەرلەمانی ئەوروپا کورسییەک دەدات بە ھەڵه‌بجە

پەرلەمانی ئەوروپا کورسییەک دەدات بە ھەڵه‌بجە
3ی‌ ته‌مموز/ یۆلیۆ (گوڵان میدیا)- لوقمان عەبدولقادر سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی ھەڵه‌بجەی شەھید بەkdp.infoراگەیاند: پەرلەمانی ئەوروپا رازی بووە کورسییەک بدات بە ھەڵه‌بجەی شەھید، بەڵام لە سەر رەزامەندی حکوومەتی ھەرێم و حكوومه‌تی فیدرال ماوەتەوە.

لوقمان عەبدولقادر گوتیشی: پێویستە حکوومەتی ھەرێم و حكوومه‌تی فیدرال بە فەرمی کار بۆ وەرگرتنی ئەو کورسییە بکەن و ساڵانە بەشداری لە کۆبوونەوە و کۆنفرانسەکان بکەن، بەڵام تائێسته‌ کار بۆ ئەوە نەکراوە.

سەبارەت بە دادگایکردنی ئەو کۆمپانیایانەی کە ھاوکاری رژێمی بەعسیانکردووە لە کیمیابارانکردنی ھەڵه‌بجە لوقمان عەبدولقادر گوتی: کەیسی دوو کۆمپانیای فەرەنسی لە دادگایە وچاوەرێی دادگایی کردنیان دەکەین و لە مانگی 10ی داھاتووش لە ھۆڵه‌ندا25کۆمپانیایی دیکە دادگایی دەکرێن .

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، کۆی ئەوکۆمپانیایانەی کە بڕیارە بیاندەنە دادگا 450کۆمپانیایە ،ئەمەش بە ھاوکاری دەستەیەکی پارێزەرانی نێودەوڵەتی کە ژمارەیەکی زۆری بەڵگەیان کۆکردۆتەوە.

لەلای خۆشیەوە فوئادعوسمان وتەبێژی وەزارەتی شەھیدان وئەنفالکراوەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند:پ رسی پێدانی کورسییەک لە پەرلەمانی ئەورهوپا بەھەڵه‌بجە پەیوەندی بەئێمەوە نییە ، بەڵکو سەرۆکی شارەوانی ھەڵه‌بجە راستەوخۆ لەمبارەیەوە گفتوگۆ لە گەڵ ئەنجوومەنی وەزیران دەکات.
Top