74 كه‌س له گه‌رمیان به‌هۆی ماده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه ده‌ستگیر كراون
به‌پێى ئه‌و ئاماره‌ی كه وێنه‌یه‌كى دراوه‌ته (باس‌نیوز) ده‌ركه‌وتووه \"له ماوه‌ى 6 مانگى رابردووى ئه‌مساڵدا له‌لایه‌ن هێزه‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى گه‌رمیانه‌وه ده‌ست به‌سه‌ر 29 پارچه چه‌ك و زیاتر له 3 هه‌زار فیشه‌ك گیراوه و 5 هاووڵاتیش به‌تۆمه‌تى قاچاخچێتی به‌چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیه‌وه ده‌ستگیر كراون و به‌پێى ماده‌ى 21ى یاساى چه‌ك راگیراون و سزادراون\"".
به‌پێى ئاماره‌كه له‌و ماوه‌یه‌دا توانراوه 15 كه‌س به‌تۆمه‌تى ساغكردنه‌وه‌ى دراوى ساخته له بازاڕه‌كانى گه‌رمیاندا ده‌ستگیر بكرێن و ده‌ستیش به‌سه‌ر بڕى 800 دۆلارى ساخته‌كراوى ئه‌مریكى و 2 ملیۆن و 600 هه‌زار دینارى ساخته‌كراوى عێراقیدا گیراوه.
ئاماره‌كه ده‌ریده‌خات كه له‌و ماوه‌یه‌دا هێزه‌كانى ئاسایشى گه‌رمیان 74 كه‌سیان به‌تۆمه‌تى به‌كارهێنان و مامه‌ڵه‌كردن به‌ماده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه ده‌ستگیر كردووه كه 27یان بیانى و 47 كه‌سی دیكه‌یان عێراقین، له‌و ژماره‌یه‌ش 26 تۆمه‌تبار به 6 ـ 7 ساڵ زیندانى سزا دراون و 8 تۆمه‌تبار به‌هۆى نه‌بوونى به‌ڵگه‌ى ته‌واو و پێویست ئازاد كراون و 2 تۆمه‌تبارى دیكه‌ش به‌بڕى 300 هه‌زار دینارى عێراقی غه‌رامه كراون و 33 تۆمه‌تبار كێشه‌كانیان له قۆناغى لێكۆڵینه‌وه‌دایه و 5 تۆمه‌تبارى دیكه‌ش كێشه‌كه‌یان ڕه‌وانه‌ى دادگاى تاوانه‌كان كراوه، هه‌روه‌ها ده‌ست گیراوه به‌سه‌ر بڕى 165 گرام تلیاك و 11 هه‌زار و 544 حه‌بی ترامادۆڵ و وه‌ردى و 17 شروبى بلۆكۆدیندا.
له كۆتایی ئاماره‌كه‌شدا هاتووه كه له ماوه‌ى ئه‌و 6 مانگه‌دا هێزه‌كانى ئاسایشى گه‌رمیان چه‌ند باندێكى دزیكردن له ماڵان و دوو كه‌سی تریان به‌تۆمه‌تى دزینى ئۆتۆمبێل ده‌ستگیر كردووه و له‌به‌ر تایبه‌تمه‌ندى كێشه‌كان ره‌وانه‌ى پۆلیسیان كردووه."
