لیژنەی ھاوبەشی دەزگای شەھیدانی عێراق و وەزارەتی شەھیدانی کوردستان لە دووبارە بونەوەی ناوی شەھیدان دەکۆڵنەوە

لیژنەی ھاوبەشی دەزگای شەھیدانی عێراق و وەزارەتی شەھیدانی کوردستان لە دووبارە بونەوەی ناوی شەھیدان دەکۆڵنەوە
2ی‌ ته‌مموز/ یۆلیۆ (گوڵان میدیا)- لیژنەیەکی فەرمانگەی یاسایی لە دەزگای شەھیدانی عێراق بە سەرۆکایەتی رەعد فارس بەرێوبەری گشتی لە دەزگای شەھیدان سەردانی وەزارەتی شەھیدانیان کردو لەگەڵ لیژنەی تایبەتی شەھیدان کۆبونەوە.

لەم کۆبونەوەیەدا گفتوگۆ لەبارەی چەند پرسێکی ھاوبەشی نێوان ھەر دوولا کرا.

لەمبارەیەوە بەختیار فەرەج بەرێوەبەری گشتی دیوان لە وەزارەتی شەھیدان لەبارەی کۆبونەوەکە لە لێدوانێکی رۆژنامەوانی رایگەیاند: لەو کۆبونەوەیەدا گرفتی دووبارە بوونەوەی ناوی شەھید لە ھەردوولا و گواستنەوەی موچەی شەھید و چەند گرفتێکی تایبەت بە شەھیدان و کاری ھاوبەش و ھەماھەنگی بۆ زیاتر خزمەتکردنی کەس وکاری شەھیدان تاوتوێ.

گوتیشی: ھەندێ گرفت ھەن کە دەبێ بە ھاوکاری چارەسەر بکرێن لەوانە دوای لێکۆڵینەوە نایگرێتەوە بریاری لێدەدرێت، کەچی خاوەنەکەی دەچێت لە دەزگای شەھیدان مامەڵەکە دەکات و بە شەھید تۆماری دەکات.
Top