لەگەرمیان نوسینگەی مافی مرۆڤ لە رەوشی زیندانیان دەکۆڵێتەوە

لەگەرمیان نوسینگەی مافی مرۆڤ لە رەوشی زیندانیان دەکۆڵێتەوە
2ی‌ ته‌مموز/ یۆلیۆ (گوڵان میدیا)- بەرپرسی نووسینگەی مافی مرۆڤی گەرمیان ھێما بۆ ئەوە دەکا رەوشی زیندانیان لەگەرمیان لە زۆر ناوچەی عێراق و شارەکانی دیکەی کوردستان باشترەو باس لەوەش دەکات ھەفتانە ٣ جار گرتوخانەکان بەسەر دەکەنەوە.

خەبات رەشید بەڕێوەبەری نوسینگەی گەرمیانی مافی مرۆڤ لەگەرمیان راگەیاند: بۆ بە ئاگادار بوون لە رەوشی زیندانیانی نێو گرتوخانەکان لە سنوری گەرمیان لیژنەکانمان لەماوەی مانگێکدا لانی کەم سێ جار سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان و ئاسایشی گەرمیان دەکەین بۆ بەدواداچوونی کێشەو کەو کورتی زیندانیان،جەختیشی کردەوە، رەوشی زیندانیانی گەرمیان لەزۆر ناوچەی عێراق و کوردستان باشترە.
Top