راگه‌یاندراوێك له سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان
له‌به‌رنامه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ئه‌وه نهخشكرابوو كه لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان و حزبه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان و لیژنه‌ی نوسینه‌وه‌ی ره‌شنووسی پرۆژه‌ی ده‌ستوور پێك‌بێنن، بۆ دیراسه‌كردنی وه‌ڵامی حزبه‌كان و نامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌ریم، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئۆپۆزسیۆن ئاماده‌نه‌بوو له‌گه‌ڵ حزبه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان كۆبێته‌وه، بۆیه سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان به‌پێی به‌رنامه‌كه‌ی خۆی له‌رۆژی 19/6/2013 له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م حزبه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كۆبۆوه كه (حزبه‌كانی ئۆپۆزسیۆن ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه نه‌بوون)، تاووتوێی سه‌رجه‌م مه‌سه‌له‌كانی هه‌ڵبژاردن و ره‌شنووسی ده‌ستوورو ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنیان كرد، دوایین كۆبوونه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ره‌شنووسی ده‌ستوور رۆژی 24/6/2013 به‌رێوه‌چوو.
رۆژی 26/6/2013 سه‌رۆكی په‌رله‌مان سه‌ردانی ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كرد له‌باره‌گای خۆی له‌شاری هه‌ولێرو زیاتر له‌سه‌عاتێك تاووتوێی مه‌سه‌له‌كانی په‌یوه‌ست بهههڵبژاردنیان كرد.
رۆژی هه‌ینی رابردووش 27/6/2013 سه‌عات 6ی ئێواره سه‌رۆكی په‌رله‌مان سه‌ردانی رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانی كرد له‌ماڵی خۆی له‌شاری سلێمانی.
دوای توێژینه‌وه‌و وردبوونه‌وه له‌سه‌رجه‌م ئهوكۆبوونهوهو دیدار‌و دیدهنیانه، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان خاڵه‌كانی وه‌ك یه‌ك و جیاوازه‌كانی خانه‌به‌ندی كرد. به‌داخه‌وه كه مه‌سافه‌یه‌ك (دووراییه‌كی) یه‌كجار دور به‌یه‌ك ناكۆكن و هیچ لایه‌كیش ئاماده‌نه‌بوو له‌بیروڕاكانی خۆی دابه‌زێت، بۆیه سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان گه‌یشته ئه‌و بڕوایه‌ی كه دروستكردنی كۆده‌نگی و سازان كاتی زیاتر‌و مرونه‌تی زیاتری پێویسته له‌سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان.
بۆئه‌وه‌ی بۆشایی یاسایی له‌هه‌رێمی كوردستان دروست نه‌بێت به‌تایبه‌تی كه خولی ئێستای په‌رله‌مان له 20/8/2013 كۆتایی پێدێت، ده‌بوو سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تی خۆی هه‌ڵبستی بۆ رێگرتن له‌دروستبوونی بۆشایی یاسایی، ئه‌وه‌بوو له‌دانیشتنی رۆژی 30/6 كه دوا رۆژی خولی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان بوو له‌ساڵی چواره‌مدا، په‌رله‌مان به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ بریاریدا به‌درێژكردنه‌وه‌ی خولی سێیه‌می هه‌ڵبژاردن تا 1/11/2013 به‌مه‌رجێ هه‌ڵبژاردنی خولی چواره‌م له 21/9/2013 ئه‌نجام بدرێت.
سه‌باره‌ت به‌درێژكردنه‌وه‌ی ویلایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ دووساڵ، كه له‌پرۆژه یاساكه‌دا به‌مشێوه‌یه هاتووه( ویلایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێم كه له 20/8/2013 ته‌واو ده‌بێت، درێژ ده‌كرێته‌وه تا 19/8/2015 كه ئیتر بۆ دووه‌م جار كه قابیلى درێژكردنه‌وه‌ى نیه)، ده‌رفه‌تێكی زیاتر ده‌خاته به‌رده‌م لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان بۆئه‌وه‌ی له‌و ماوه‌یه‌دا پرسی ده‌ستوور به‌سازان و رێككه‌وتن چاره‌سه‌ر بكه‌ن، چونكه به‌شێوه‌یه‌ك لهشێوهیكان ئه‌و پرسه وابه‌سته‌یه به هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم.
هه‌موو ئه‌و هه‌نگاو رێوشوێنانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان گرتیه‌به‌ر له‌م قۆناغه چاره‌نووسازه‌دا هه‌مووی بۆ ئه‌وه‌بوو پرسی ده‌ستوورو هه‌ڵبژاردنه‌كان كۆده‌نگی نیشتمانی دروست بكات و نه‌بێته هۆی لێكترازانى نێوان لایه‌نه‌سیاسیه‌كان، وكاریگه‌رى سلبى نه‌كاته سه‌ر ئاشتى وپێكهوهژیانى كۆمه‌لایه‌تى و دواتریش زیان به‌ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان بگه‌یه‌نێت.
سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان
