کاردانەوەکان دژی کوژرانی ھاووڵاتیەکی کورد لەباکوری کوردستان بەردەوامە
\""کەجەکە\"" وێڕای ئیدانەکردنی ئەو توندویتژییانەی ھێزە ئەمنییەکانی تورکیا بەرامبەر بە خۆپیشاندەران بەکاریانھێناوە رایگەیاند، کە بەرامبەر بەو رووداوانە بێدەنگ نابن.
داواشی لە گەلی کورد کرد کە بە چالاکی دیموکراتی و سیاسیی وەڵامی مامەڵەکردنی حکومەت لەگەڵ رووداوەکەی ھەینی رابردووی لیجەوەو رۆژانی دواییش بدەنەوە کە کوژرانی کەسێک و برینداربوونی ژمارەیەک کەسی دیکەیان لێکەوتەوە.
\""کەجەکە\"" ئاماژەشیداوە بەوەی ھەڵسوکەوتی حکومەتی ئەنقەرە بەرامبەر بە رووداوەکانی رۆژانی رابردووی باکوری کوردستان، گومان لەبارەی ئەو پرۆسە ئاشتییەشەوە دروست دەکەن کە بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد دەستپێکردووە.
سەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان \""کەجەکە\"" لە بەیاننامەکەدا ئەوەشی راگەیاندووە کە چاوپۆشی لەو توندوتیژییە ناکەن کە ھێزە ئەمنییەکانی تورکیا لەدژی خۆپیشاندەرانی کورد ئەنجامیانداوە.
"
