پەرلەمانتارێک: رێگا نادەین عەبدوڵڵای مەلا نوری بێتە ناو پەرلەمان تاوەکو داوای لێبوردن نەکات

پەرلەمانتارێک: رێگا نادەین عەبدوڵڵای مەلا نوری بێتە ناو پەرلەمان تاوەکو داوای لێبوردن نەکات
30 حوزه‌یران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- ئاواز عەبدولواحد ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەسەر لیستی کوردستانی بە kdp.infoرایگەیاند: ئۆپۆزسیۆن بەگشتی و بزووتنەوەی گۆران بەتایبەتی نارەزایەتیان ھەبوو لە بارەی کارنامەی کۆبوونەوە، بەڵام عەبدوڵڵای مەلا نوری پێیوایە شکاندنی ھەیبەتی پەرلەمان و قودسیەتی دەنگی جەماوەر پاڵەوانییە کە ئەم رەفتارە ناشیرنانەیان لێ دەوەشێتەوە، ھەڵسا بە ھاوێشتنی ده‌به‌ی ئاو بۆ سەرۆکی پەرلەمان و شکاندنی ئامێری ده‌نگی بەردەم سەرۆکایەتی پەرلەمانی و پەنجەرەکان ، سەرەڕای ئەمەش سەرۆکی پەرلەمان لێی خۆش بوو.

ئاواز عەبدولواحد گوتیشی: سەرەرای ئەم ھەموو رفتارە ناشرینانە نەیانھێشت کۆبوونەوە بەردەوام بێت، بۆیە دواخرا بۆ ئێوارەی ئەمڕۆ.

عەبدولواحد رونیشیکرده‌وە، ھەر چەندە سەرۆکی پەرلەمان لەمافی خۆی خۆشبوو، بەڵام ئێمە رێگا نادەین ئەم سوکایەتی کردنە ببێتە نەریتێک ھەموو جارێک دووبارەی دەکەنە، بۆیە تاوەکو داوای لێبوردن نەکات رێگا نادەین بێتەوە ناو ھۆڵی پەرلەمان.

کارنامەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان لە بارەی درێژکردنەوەی ماوەی پەرلەمان و سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان بوو، کە ئەمڕۆ دوا کۆبوونەوە بوو بۆیە سەرۆکایەتی پەرلەمان ئەم بڕیارەی داوە و ئەم پڕۆژە یاسایەی خستە بەرنامەی کاره‌وە بۆ ئەوەی نەکەوێتە بۆشایی یاسایی.
Top