بە ئاگاداری سەرۆك حزبەكان هێرشی ڕاگەیاندنی بۆ سەر پارتی دەستی پێكردووە
بە ئاگادار بوونی سەرۆكی حزب و هەڵسوراوانی حزبەكان هێرشێكی راگەیاندنی دژی پارتی دیموكراتی كوردستان دەستی پێكردووە، بزوتنەوەی گۆڕان وەك هێزێكی ئۆپۆزسیۆن لە ڕێگای دەزگا بیسراو بینراو خوێنراوەكانیەوە هێرشێكی ڕاگەیاندنی بۆ سەر پارتی دیموكراتی كوردستان دەستپێكردوو لە كاتێكدا لە جێگای ئەوەی ڕەخنە لە سیستەمی بەڕێوە چوونی حكوومەت و سیستەمی سیاسی بگرێت دێت شەری راگەیاندنی لەگەڵ حزبێك دەكات د.كەمال كەركووكی ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی بۆ KDP.infoئەوە دەخاتەروو هێرشەكانی سەر پارتی ناڕەوایە و بۆ بەدەست هێنانی دەنگی هەڵبژاردنە واتە پێش ئەوەی وادەی هەڵبژاردن دیاری بكرێت دێن هێرش دەكەنە سەرپارتی گوتی :\" ئێمە باوەری تەواومان بە برایەتی پێكەوە ژیانی سیاسی هەیە بەڵام بەكارهێنانی هێرزی ڕاگەیاندن لە دژی یەكتری ئەو پرۆسە كاڵتر دەكاتەوە\"".
جگە لە بزوتنەوەی گۆران كۆمەڵی ئیسلامی وەك هێزی سێهەمی ئۆپۆزسیۆن هەژمار دەكرێت ئەو لە ڕێگای دەزگا راگەیاندنیەكانیەوە هێرشەكانی بۆ سەر پارتی چركردۆتەوە د.ئازاد تۆفیق ئەندامی مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتی بۆ دەزگاكانی راگەیاندن ئەوەی خستەروو كە لایەنەكانی ئۆپۆزسیۆن ئەوەندە كار لەسەر هەستی خەڵك دەكەن ئەوەندە جەخت لەسەر بابەت بوون و واقعبووون ناكات ئەوەش وای كردووە بكەونە هەڵەوە گوتی:\"" هێرشكردنی ئەوان بۆ سەر پارتی یان یەكێتی كارێكە دوورە لە بنەمای دیموكراتی پێكەوە ژیانی سیاسییە لەوەش دەچێت زۆر جار ئەم هەڵمەتە راگەیاندنیە بۆ شاردنەوەی ئەو بۆشایییە سیاسیە بێت كە لەناو رێكخستنەكانیاندا دروست بووە\"".
لە وڵاتی میسر پێش هاتنە سەر دەسەڵاتی حوسنی موبارەك بۆچوونێك دروست بووبوو كە دەنگۆی سیاسی نامۆ هاتبوە ئاراوە واتە حزبێك تەنیا چەند هەزار دەنگێكی هەبوو هەڵایەكی نامۆی سیاسی دروست دەكرد لە توركیاش بەهەمان شێوە حزبەكان لە پێناوی بەرژەوەندی دەنگی خۆیان رەوشەكەیان ئاڵۆزكردبوو تا دواجار بۆ نەمانی دەنگی نامۆ بریار درا هەرحزبێك لە %10ی دەنگەكان بە دەست نەهێنێت نەتوانێت بچێتە پەرلەمانەوە لە هەرێمی كوردستان بەشێك لەو حزبانەی پێگەی جەماوەریان نیە بۆ ئەوەی ئەو بۆشاییە پربكەنەوە پەنایان بۆ راگەیاندن بردووە قادر عەزیز سەرۆكی حزبی ئایندە كە فۆرمی بۆ سەرۆكایەتی هەرێم پركردۆتەوە لە یەكەم كۆنگرەی رۆژنامە نووسیدا هێرشی كردە سەر پارتی دیموكراتی كوردستان بە بێ رەچاوكردنی جەماوەری و خەباتی ئەو حزبە عەبدو لوەهاب عەلی وتەبێژی سەركردایەتی پارتی لە سلێمانی بۆ KDP.infoگوتی :\"" ئەوە هەڵمەتی هەڵبژاردن بۆ خۆی دەكات دەیەوێت بەو هۆیەوە رێگاكەی بۆ چۆڵبكرێت لە كاتێكدا جگە لە هەڵەیەكی سیاسی هیچی تۆی پێناوترێت\"".
بەهەمان شێوە یەكگرتووی ئیسلامی لە ڕێگای راگەیاندنەكانیانەوە درێژە بەو هەڵمەتە دەدەن لە دژی پارتی ."
