سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى باڵیۆزخانه‌ى عێراقى له‌ پاریس كرد

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى باڵیۆزخانه‌ى عێراقى له‌ پاریس كرد
29 حوزه‌یران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- ئه‌مڕۆ له‌ پاریس، به‌ڕێز مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و شاندى یاوه‌رى سه‌ردانى باڵیۆزخانه‌ى عێراقى له‌ فه‌ره‌نسا كرد و له‌ لایه‌ن باڵیۆز و كونسوڵانان و دیپلۆماتكارانى باڵیۆزخانه‌ پێشوازیى لێكرا .

له‌ دیدارێكدا باس له‌ چۆنیه‌تى راپه‌راندن و راییكردنى كاروبارى ره‌وه‌ندى عێراقى و كوردستانى له‌ فه‌ره‌نسا و كاروباره‌كانى باڵیۆزخانه‌كه‌ كرا . پاشان سه‌رۆك بارزانى یه‌كه‌ یه‌كه‌ى به‌شه‌كانى باڵیۆزخانه‌ى به‌سه‌ركرده‌وه‌.
Top