نێچيرڤان بارزانى: پێشكه‌وتنى ڕاسته‌قينه له كواليتيى به‌رزى په‌روه‌رده و خوێندنى زانكۆدايه.
ئه‌م پڕۆژیه له‌سه‌ر ڕووبه‌رى (771) دۆنم زه‌وی واته (1,927,500) مه‌تر دووجا بنیاد نراوه و له‌م ڕووبه‌ره (335000) مه‌تر دووجا بۆ دروستكردنى بیناكان ته‌رخان كراوه و ڕێژه‌ى ڕێگاوبانیش له (%10)یه. پڕۆژه‌كه (10) بیناى تایبه‌ت بۆ هه‌ر یه‌ك له فاكه‌ڵتییه‌كانى ئه‌ندازیارى، سكووڵى زانست - به‌شى كۆمپیووته‌ر و ماتماتیك، سكووڵى هونه‌ره جوانه‌كان، سكووڵى كارگێڕى و ئابوورى، سكووڵى په‌روه‌رده‌ى وه‌رزش، سكووڵى زانست، سكووڵى زمان، سكووڵى زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كان، سكووڵى یاسا و ڕامیارى، سكووڵى په‌روه‌رده‌ى بنه‌ڕه‌تى ته‌رخان كراوه و هه‌ر یه‌كێك له بینای ئه‌م فاكه‌ڵتی و سكووڵانه به كوالێتيى زۆر به‌رز و نوێترین خزمه‌تگوزاريى ئێستاى سه‌رده‌میانه‌ى تێدا به‌كارهاتووه.
بۆ خوێندكارانى به‌شه ناوخۆییه‌كان، (16) بینا بۆ به‌شى ناوخۆیى دروست كراوه كه (8) بینایان بۆ كوڕانه و (8) بیناشیان بۆ كچانه. تێكڕاى ئه‌م بینایانه تواناى له‌خۆگرتنى (3300) خوێندكاریان هه‌یه و ده‌توانرێت له داهاتووشدا فراوان بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى جێگاى (5000) خوێندكارى تێدا ببێته‌وه.
له كه‌مپى نوێى زانكۆى سلێمانى، بیناى سه‌رۆكایه‌تيى زانكۆ به‌دی ده‌كرێت كه له شوێنێكى بڵند و له ڕووكارى ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌شدا به كوالێتییه‌كى به‌رز و زۆر سه‌رنجڕاكێش بونیاد نراوه، هه‌روه‌ها بیناى كۆنگرێس كه هۆڵێكى تێدایه تواناى له‌خۆگرتنى (1000) كه‌سى هه‌یه و نوێترین سیستمى ده‌نگ و ڕه‌نگ و وه‌رگێڕانى له‌خۆ گرتووه، جگه له‌مانه بیناكانى وه‌ك مۆزه‌خانه و میوانخانه و سه‌نته‌رى پزیشكى تيادا بنیاد نراوه كه هه‌ر یه‌كێكیان تایبه‌تمه‌ندى له پێكهاته و دروستكردنیاندا ڕه‌چاو كراوه.
له‌م پڕۆژه‌یه‌دا ڕووبه‌رێكى فراوان بۆ سه‌نته‌رى وه‌رزش ته‌رخان كراوه كه له (11) یاریگاى كراوه و (4) هۆڵ و مه‌له‌وانگه‌یه‌كى داخراو و ستادیۆمێك پێكهاتووه كه تواناى له‌خۆگرتنى (3000) ته‌ماشاكه‌رى هه‌یه و له‌سه‌ر ئاستى ستانداردى نێوده‌وڵه‌تى دروست كراوه.
بیناى سه‌نته‌رى بازرگانى و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك كه له كافتریاى سه‌ره‌كى و كافتریاى لاوه‌كى و كتێبخانه‌ى گشتى و سه‌نته‌رى كۆمپیووته‌ر پێكهاتووه كه سیستمى چاودێريى كامێرا و ئینته‌رنێتى تیادا دامه‌زراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا به‌ش و بیناكانى وێستگه‌ى كاره‌با و بنكه‌ى ئاگركوژێنه‌وه و به‌نزینخانه و بیناى به‌شى چاككردنه‌وه و مزگه‌وت و بنكه‌ى پۆلیس دروست كراوه. ئامێرى سوتێنه‌رى خۆڵ و خاشاكيش له كه‌مپه‌كه‌دا به‌گه‌ڕ خراوه بۆ ئه‌وه‌ى هیچ پاشه‌ڕۆ و خۆڵ و خاشاكێكى ناو كه‌مپه‌كه نه‌چێته ده‌ره‌وه‌ى كه‌مپه‌كه و له‌وێدا له‌ناو ده‌برێت.
له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا كه خاتوو هێرۆ ئيبراهيم ئه‌حمه‌د خانمى يه‌كه‌مى عيراق و د. ئه‌رسه‌لان باييز سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان و ژماره‌يه‌ك له وه‌زيران و پارێزگارى سلێمانى مامۆستايانى زانكۆ؛ ئاماده‌ى بوون، دواى نماييشكردنى فيلمێكى ديكۆمێنتارى ده‌رباره‌ى ده‌ستپێك و قۆناغه‌كانى دروستكردنى كه‌مپه‌كه، هه‌ر يه‌ك له سه‌رۆكى زانكۆ و وه‌زيرى خوێندنى باڵا و توێژينه‌وه‌ى زانستى؛ وته‌يه‌كيان ده‌رباره‌ى دامه‌زراندن و قۆناغه‌كانى جێبه‌جێكردنى پڕۆژه‌كه پێشكه‌ش كرد.
ئينجا سه‌رۆك وه‌زيران له وته‌يه‌كدا وێڕاى ده‌ربڕينى خۆشحاڵى و پيرۆزكردنى كردنه‌وه‌ى كه‌مپى نوێى زانكۆى سلێمانى، ئاماژه‌ى به گرنگيدانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به بوارى په‌روه‌رده و فێركردن دا و له‌مباره‌يه‌وه گوتى: \"كردنه‌وه‌ى كه‌مپى تازه‌ى زانكۆى سلێمانى؛ به كه‌متر له هه‌فته‌يه‌ك دواى واژۆكردنى گرێبه‌ستى ديزاينى كه‌مپى زانكۆى سه‌ڵاحه‌دين له هه‌ولێر، واته دوو چالاكيى ديار و به‌رچاو له بوارى فێركردن و پێگه‌ياندنى زانكۆيى له ماوه‌ى هه‌فته‌يه‌كدا، ئاماژه و نيشانه‌يه‌كى ڕوونى سياسه‌تى بايه‌خدانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه به توێژى گه‌نج و خوێندكار؛ كه هيواى دواڕۆژ و سه‌ركرده و ڕێبه‌رى داهاتووى گه‌ل و ووڵاته‌كه‌مانه. هه‌روه‌ها گه‌واهيى خه‌مخۆرى و په‌رۆشيى حكوومه‌تى كوردستانه بۆ پێشخستنى ئاستى په‌روه‌رده و فێركردن و پێگه‌ياندنى كچان و كوڕانى كوردستان و دابينكردنى هه‌موو پێداويستييه‌كان بۆ گه‌يشتن به‌و ئامانجه\"".
سه‌رۆك وه‌زيران هه‌روه‌ها داكۆكى له‌وه كرده‌وه كه: \"" قه‌باره‌ى گه‌وره‌ى تێچووى ئه‌م پڕۆژيه و چه‌ندين پڕۆژه‌ى ديكه‌ى له‌م بواره‌دا، له لايه‌ك قه‌باره‌ى بايه‌خ و گرنگيى ئه‌م كه‌رته له به‌رنامه‌ى كارى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا ده‌خاته ڕوو، له لايه‌كى ديكه‌شه‌وه جددييه‌تى حكوومه‌ت له ئه‌نجامدان و جێبه‌جێكردنى ئه‌و په‌يمان و به‌ڵێنانه دووپات ده‌كاته‌وه كه به هاووڵاتيانى هه‌رێمى كوردستانى داوه و سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌و په‌يمانانه‌ى داويه‌تى؛ جێبه‌جێيان بكات\"".
نێچيرڤان بارزانى هه‌روه‌ها ڕوونى كرده‌وه كه: \""حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به ئه‌نجامدانى پڕۆژه‌ى وا گه‌وره‌ى زانستى و شارستانى و مۆدێرن و پێشكه‌وتوو، ده‌يه‌وێ بۆ گه‌نجان و نه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ و خاوه‌نه‌كانى داهاتووى ئه‌م ووڵاته دووپات بكاته‌وه كه به‌ها و نرخ و گرنگيى ئه‌وان بۆ ئه‌مڕۆ و دواڕۆژى گه‌ل و ووڵاته‌كه‌مان له‌به‌ر چاويه‌تى و ئه‌و بايه‌خه ده‌زانێ، هه‌روه‌ها دڵنياشيان بكاته‌وه كه هه‌رچى پێويست بێت بۆ دابينكردنى ژينگه‌يه‌كى ته‌ندروست و له‌بار بۆ فێركردن و پێگه‌ياندن و گه‌ياندنيان به ئاستى هاوته‌مه‌ن و هاوپۆلانيان له باش‌ترين زانكۆكانى جيهان، درێغى ناكات و هه‌موو پێداويستييه‌كانى خوێندێكى هاوچه‌رخ كه له ئاستى ستاندارده جيهانييه‌كاند بێت، هه‌وڵ ده‌دات دابينى بكات\"".
سه‌رۆك وه‌زيران جه‌ختيشى له‌وه كرده‌وه كه: \""گه‌يشتن به ئامانجێكى وا، هه‌ر ته‌نيا به دروستكردن و بيناكردنى باڵه‌خانه و ته‌لار و بيناى مۆدێرن و سه‌رده‌ميانه‌ى كۆلێژ و زانكۆكان نابێت، به‌ڵكوو ده‌بێ له ڕووى پلان و به‌رنامه و پڕۆگرامى خوێندن و فێركردنيشه‌وه، پێداچوونه‌وه و چاككردن و چاكسازيى ته‌واو و هه‌مه‌لايه‌نه بكرێت و پرۆگرامه‌كانى خوێندن و فێركردن هه‌ر له قۆناغه‌كانى خوێندنى سه‌ره‌تاييه‌وه تا دوايين قۆناغه‌كانى خوێندنى زانكۆ، بۆ ئاستى باش‌ترين به‌رنامه و پرۆگرامه‌كانى خوێندن له باش‌ترين قوتابخانه و زانكۆكانى جيهان به‌رز بكرێته‌وه. چونكه پێشكه‌وتنى ڕاسته‌قينه له خوێندن و فێركردنى ئاستى باڵا و كواليتيى به‌رزى په‌روه‌رده و خوێندنى زانكۆدايه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پلان و به‌رنامه‌يه‌كى تۆكمه‌ى هه‌يه و زۆر به جددى هه‌وڵ ده‌دات بۆ جێبه‌جێكردنى\"".
نێچيرڤان بارزانى هه‌روه‌ها ڕايگه‌ياند كه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانرێ به باش‌ترين شێوه و به چاكترين ڕێگا، ده‌وڵه‌مه‌ندى و سامانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان؛ له‌پێناو خۆشگوزرانى و پێشكه‌وتن و په‌ره‌سه‌ندن و دابينكردنى دواڕۆژێكى گه‌ش و ڕووناك بۆ ته‌واوى گه‌ل و ووڵات به‌كار بهێنرێن، ده‌بێ ئه‌وپه‌ڕى گرنگى به خوێندن و زانست و فێربوون بدرێت و هه‌موو ده‌رفه‌تێك بۆ گه‌نجانى كوردستان بڕه‌خسێت تا بتوانن ئاستێكى به‌رزى زانستى و پێگه‌يشتن و په‌يداكردنى شاره‌زايى و پسپۆڕى له هه‌موو بواره‌كانى ژياندا به‌ده‌ست بهێنن.
ئه‌وه‌شى خسته ڕوو كه كليلى ئه‌م پێشكه‌وتنانه‌ش ته‌نها په‌روه‌رده و خوێندن و فێركردنه، ئه‌ويش له‌سه‌ر بنه‌مايه‌كى پێشكه‌وتووى زانستى. بۆيه‌شه ئه‌وه‌ى كه ئه‌مڕۆ به‌ئه‌نجام گه‌يشتووه و ئه‌م ناوه‌نده پێشكه‌وتووه‌ى زانست له شارى خۆشه‌ويستى سلێمانى ده‌كرێته‌وه، ته‌نها يه‌كێكه له هه‌وڵه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ دابينكردنى ئه‌و ده‌رفه‌ته بۆ كچان و كوڕانى ئازيزى كوردستان.
سه‌رۆك وه‌زيران هه‌روه‌ها سوپاسى هه‌موو ئه‌وانه كرد كه له جێبه‌جێكردن و ئه‌نجامدانى ئه‌م پڕۆژه‌يه‌دا ئه‌ركيان كێشا و ماندوو بوون، به تايبه‌تيش سوپاسى تايبه‌تى بۆردى سه‌رپه‌رشتيى پڕۆژه‌كه‌ى به سه‌رۆكايه‌تيى وه‌زيرى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و لايه‌نى جێبه‌جێكارى ئه‌م پرۆژه‌يه كرد. پيرۆزباييشى له مامۆستايانى زانكۆ و خوێندكار و قوتابيان و خه‌ڵكى سلێمانى و كوردستان كرد و گوتى: \""سلێمانى شايسته و شايانى هه‌موو خزمه‌تێكه و ڕه‌نج و به‌رخودان و مێژووى شارى هه‌ڵمه‌ت و قوربانى، جێى شانازيى هه‌موو كوردستانه و هه‌رچى بۆ ئه‌م شاره و بۆ ئه‌م ده‌ڤه‌ره تێكۆشه‌ره به‌گشتى بكرێت، هێشتا ناگاته دڵۆپێكى ده‌رياى قوربانييه‌كانى له‌پێناو ئازادى و به‌رخودان و خه‌باتى كوردستاندا\"".
نێچيرڤان بارزانى له كۆتاييدا ڕووى قسه‌ى كرده خوێنداران و گوتى: \""ئێوه نه‌خشى دواڕۆژى ئه‌م ووڵاته داده‌ڕێژن و لێره‌وه به‌ره‌و قۆناغ و ڕۆژگارێكى تازه هه‌نگاو ده‌نێن. ئه‌م ناوه‌نده زانستيه و هاوشێوه‌كانى كه له به‌رنامه و پلانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا هه‌ن و به‌رده‌وام ده‌بن، بۆ ئه‌وه‌يه له كاروانى درێژى زانست و فێربووندا هاوكار و يارمه‌تيده‌رتان بێت و زه‌مينه و ده‌رفه‌تى باشترتان بۆ بڕه‌خسێنێت. بۆيه هيوادارم ئێوه‌ش ده‌ست به خوێندن و فێربوونه‌وه بگرن و دڵنياتان ده‌كه‌مه‌وه كه هه‌رچى له تواناى حكوومه‌تدا بێت بۆ هاوكارى و پشتگيريتان هه‌رگيز درێغى ناكات\"".
دواى ئه‌وه‌ش كه‌مپى نوێى زانكۆى سلێمانى له لايه‌ن سه‌رۆك وه‌زيران و خانمى يه‌كه‌مى عيراق و سه‌رۆكى په‌رله‌مان و وه‌زيران و سه‌رۆكى زانكۆوه به فه‌رمى كرايه‌وه و پاشان مه‌له‌وانگه‌ى داخراوى سه‌نته‌رى وه‌رزشيى زانكۆيان به‌سه‌ر كرده‌وه."
