29 حوزهیران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- بە بۆنەى سەرکەوتنى لیستى هاوپەیمانى برایەتى وپێکەوە ژیان لە هەڵبژاردنەکانى ئەنجومەنى پارێزگاى موسل بە سەرپەرشتی خەسرۆگۆران ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتى بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مەسیف سەلاحەدین کۆبونەوەکى بەرفرەوانى دەزگاى هەڵبژاردن بەڕێوە چوو ئەمە ودواى ڕاوەستانى ڕێزلێنان بۆ گیانى پاکى شەهیدانى کوردستان سەروەریان بارزانی نەمر وکاکە ئیدریسی هەمیشە لە یاد کۆبوونەوەکە دەستیپێكرد، وتێدا بەرپرسی دەزگا دەستخۆشى لە تێکراى کادر وئەندامانى دەزگاى هەڵبژاردنى پارتى دیموکراتى کوردستان کرد وستایشى ئەرک وماندوبونیانى كردکەلەڕؤژانى هەلبژاردن بە شێوەیەکى بەرچاویان گیڕا یان وتێدا شەو نخونیان کرد لە پێناو بەدەست هێنانى ئەو ئەنجامە مەزنەى لیستى هاوپەیمانى برایەتى وپێکەوە ژیان، هەر لەم کۆبونەوەیەدا خەسرۆگۆران داواى لە ئامادەبوان کرد بە هەمان گیان لە ئێستاوەکار بکەن لە پێناو تۆماردنى سەرکەوتنەکى دى لە هەڵبژاردنەکانى داهاتتووى هەرێمى کوردستان لە بەرامەردا کادر وئەندامانى دەزگاى هەلبژاردن بە لێنیان دا بەو پەڕى هێز وتوانایان وبە گیانەکى پێشمەرگانەبۆ ئەو مەبەسته كاربکەنە
دواتر دەرگای گفتو گۆ بۆ ئامادەبوان کرایەوە وتێدا چەندین پێشنیار وڕاویۆچوون سەبارەت بە چۆنیەتى بەشداریکردن لەهەڵبژاردنە چاوەروانکراوەکانى هەرێمى کوردستان ئاڵوگۆڕ کرانەوە
جێى باسە خاتوو شرین ئامێدى یاریدەدەرى بەرپرسی دەزگاى هەڵبژاردن ئامادەى کۆبونەوەکە بوو