لە سەعدییە پۆلیسێكی کورد تیرۆر كرا

لە سەعدییە پۆلیسێكی کورد تیرۆر كرا
29 حوزه‌یران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- شەوی رابردوو لە شارەدێی سەعدییەی سەر بە شارۆچكەی خانەقین، لەلایەن ژمارەیەك چەكداری نەناسراوەوە، پۆلسێكی بە رەگەز كورد لە نزیك ماڵەكەی خۆیدا كوژرا.

بەرێوەبەری شارەدێی سەعدییە، ئەحمەد سامر زەرگوشی، بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند: شەوی رابردوو، ژمارەیەك چەكداری نەناسراو دەستدرێژی گولـلەیان لە پۆلسێكی فیدراڵی كرد و دەستبەجێ گیانی لە دەستدا.
ئەحمەد سامر زەرگوشی گوتی: لە دوای رووداوەكە چەكدارەكان هەڵهاتوون.
رونیشكردەوە، ئەو پۆلیسە لە هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵی دەوامی دەكرد و بە رەگەز كوردە.
سەرچاوەیەك لە نەخۆشخانەی كەلار بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند: تەرمی ئەو پۆلیسە هێنراوەتەوە نەخۆشخانەكەیان كە شوێنەواری گولـلەیەكی بەسەر لەشییەوە بووە و دوای شیكاری پزیشكی رادەستی كەسوكاری كراوەتەوە.
Top