3 كاندیدی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌نه هه‌ولێر
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 3 كاندیدى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم له سلێمانیه‌وه گه‌یشتنه هه‌ولێر و له كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان متمانه‌یان وه‌رگرت بۆ خۆ پاڵاوتن بۆ پۆستى سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان.
قادر عه‌زیز یه‌كێ له كاندیده‌كانی سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم گوتی: هۆكارى خۆ پاڵاوتنم رێكنه‌كه‌وتنى ئۆپۆزسیۆن بوو بۆ دیاریكردنى كاندیدى پۆستى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم.
ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو من كاندیدى خه‌ڵكى كورستانم و ئه‌گه‌ر ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵات كێبڕكێیه‌كی توندیان كه‌وته نێوان، ئه‌وا قسه‌یه‌كى ترم ده‌بێت بۆ خۆكێشانهوهم به‌رامبه‌ر هاوكارى ئۆپۆزسیۆن.
هاوكات رزگار گه‌ڵاڵی به‌ڕێوه‌به‌رى كارگه‌ى مافوورى سلێمانی كه خۆى كاندید كردووه بۆ پۆستى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم گوتی منیش وه‌ك هاووڵاتییه‌ك خۆم كاندید كردووه بۆ پۆستى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم و دانیشتووى سلێمانیم.
هه‌روه‌ها محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود سكرتێرى حزبى سۆسیالست دیمو‌كراتى كوردستان نوێنه‌رى خۆى ناردووه بۆ وه‌رگرتنى فۆرمى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم و ئه‌ویش خۆى كاندید ده‌كات بۆ ئه‌و پۆسته و ئه‌مڕۆ فۆڕمه‌كه‌ى وه‌رگرتووه.
سه‌رچاوه‌یه‌كیش له یه‌كگرتووى ئیسلامى گوتى دوێنێ ئێواره مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كگرتووى ئیسلامى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى نائاسایى له هه‌ولێر ئه‌نجام داوه، ئه‌ویش به‌مه‌ستى كاندیدى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم، هۆكارى ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ش بۆ مه‌به‌ستى هه‌ڵوێستى كۆمه‌ڵى ئیسلامى بووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ده‌نگ به سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ئه‌مینداری پێشووی یه‌كگرتوو ناده‌ن كه ئه‌گه‌رى هه‌یه خۆى بۆ پۆستى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم كاندید بكات.
هه‌روه‌ها تا ئێسته بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌ك به‌هێزترین هێزی ئۆپۆزسیۆن هیچ كاندیدێكی بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم رانه‌گه‌یاندووه.
جێی باسه چه‌ند رۆژێكی كه‌می ماوه بۆ كۆتاییهاتن به‌پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی خۆ كاندیدكردن بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
-باس نیوز
