ڕێنماییەكانی وەزارەتی ئەوقاف بۆ مانگی ڕەمەزانی پیرۆز
1- تەنها ئیمام و خەتیبی مزگەوتەكانی كوردستان وەعزو وتاری ئەم مانگە پیرۆزە پێشكەش دەكەن و نابێ كەسێك لەدەرەوەی مزگەوت بەم كارە هەڵسێت, ئەگەر ئیمامی مزگەوتەكە مۆڵەتیدا بەمامۆستایەكی كە وەعزێك بخوێنێ یان بۆ نوێژەكانی تەراویح ئیمامەتی بكات لاریمان نییە
2- وەعزەكانی مانگی ڕەمەزان لەمزگەوتەكاندا لەنێوان بانگی عەسرو مەغریب دەبێت.
3- باشتر وایە لەكاتی وەعزەكاندا بڵندگۆی مزگەوتەكان بۆ سنوری مزگەوتەكە بێت لەبەر ئەوەی وەعزەكە بۆ ئامادەبوانی مزگەوتەكەیە.
4- لەكاتی نوێژی تەراویح بڵندگۆی مزگەوتەكان تەنها بۆ سنوری مزگەوتەكە بەكار دێت.
5- شەوانی ( لیلە القدر ) ی پیرۆز مزگەوتەكان بۆنوێژو عیبادەت كراوە دەبن.
6- تمجید ( كبار ) ی پێش ئیمساك بۆ ماوەی ( 10 ) دەقیقە بەبڵندگۆی مزگەوتەكان دەكرێت .
7- بۆ ڕەچاوكردنی لایەنی كۆمەڵایەتی و تەندروستی دەنگی ئەمبریفایەرو بڵندگۆی مزگەوتەكان دەبێ گونجاو بێت.
8- لەسەر بانگبێژی مزگەوتەكان پێویستە بانگەكان لەكاتی خۆیدا بدەن ولەسەر ئەو ئیمساكیەیە بێت كەوەزارەتی ئەوقاف دەری كردووە .
9- هەماهەنگی تەواو بكرێ بۆ ڕێزگرتن لەمانگی ڕەمەزان لەنێوان بەڕێوەبەرایەتی ئەوقاف و یەكێتی زانایانی ئیسلامی لە كوردستان هەروەها پەیوەندی بەردەوام لەگەڵ یەكە ئیداریەكانی لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان بكرێت.
داوا لەموسڵمانانی كوردستان و بەتایبەتیش كەناڵەكانی ڕاگەیاندنی كوردستان دەكەین لەجێ بەجێ كردنی ئەم ڕێنماییانەدا هاوكاریمان بكەن وخوێندنەوەو شرۆڤەی لابەلا بۆ ئەم ڕێنماییانە نەكرێت چونكە هەمووی بۆ بەرژەوەندی و ڕێزگرتنی زیاترە لەمانگی ڕەمەزانی پیرۆز .
لیژنەی باڵای سەرپەرشتی چالاكیەكانی مانگی رەمەزانی پیرۆز
