27 حوزه‌یران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- به سه‌رپه‌رشتیی پرۆفیسۆر سیروان بابان وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو و به ئاماده‌بوونی سه‌رجه‌م به‌رِێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی وه‌زاره‌ت و كشتوكاڵی هه‌ولێرو دهۆك و سلێمانی و گه‌رمیان و راوێژكاران،ئه‌نجومه‌نی راوێژكاریی وه‌زاره‌ت پێنجه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ئه‌م ساڵی سازكرد، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا،سه‌ره‌تا باس له به‌دواداچوونی كۆبوونه‌وه‌ی پێشووی ئه‌نجومه‌ن ژماره(4) كرا و ئه‌و برِیارو راسپاردانه‌ی كه تا ئێستا جێبه‌جێنه‌كراون جه‌ختیان له‌سه‌ر كرایه‌وه،له ته‌وه‌رێكی دیكه برِیاردرا كه مانگانه كۆبوونه‌وه‌ی راوێژكاری ئه‌نجام بدرێت، هه‌روه‌ها هه‌ر به‌رِێوه‌به‌رایه‌تییه‌كی گشتی هه‌ڵوێستی خۆی له راپۆرتدا سه‌باره‌ت به هۆكاره‌كانی پرۆژه دواكه‌وتووه‌كان و رێژه‌ی خه‌رجی وه‌به‌رهێنان و ئیعانه‌ی كشتوكاڵی ئه‌وانه‌ی كه تائێستا جێبه‌جێ نه‌كراون دیاربكه‌ن تاكو به‌دواداچوونی به‌رده‌وامی بۆ بكرێت، له ته‌وه‌رێكی دیكه‌دا باس له جێبه‌جێكردنی برِیاری ژماره(4)ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی راوێژكاریی وه‌زاره‌ت ژماره(7)ی ساڵی 2012 تایبه‌ت به سه‌رپه‌رشتی كردنی مۆڵه‌كان له لایه‌ن رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی یان سه‌ندیكا و ده‌بێت ده‌سه‌لاَتی فه‌رمی پێی هه‌ڵبستێ كه فه‌رمانگه‌كانی وه‌زاره‌ته، سه‌باره‌ت به پێناسه‌ی چێشتخانه‌ی ماركه(Brand) كه بۆ مه‌به‌ستی هاورده‌كردنی خۆراك بۆ ناو هه‌رێم به‌م شێوه‌یه په‌سندكرا\" ئه‌و چێشتخانه‌یه كه باره‌گای سه‌ركی له ولاَتێك تۆماركراوه و لقی له شوێنی دیكه هه‌یه و ئارم و نیشانه‌ی بازرگانی خۆراكی به هه‌مان جۆر و تاموچێژ و جلوبه‌رگی كارمه‌ندانی تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه له ولاَتی ره‌سه‌ن و له لقه‌كانی و دانپێدانراون و ناسراون له‌سه‌ر ئاستی جیهانی و به هه‌مان نیشانه‌ی بازرگانی(ماركه) له هه‌رێمی كوردستان تۆماركرابێتى و مۆڵه‌ت پێدراوبێت و ئارمی ره‌سه‌نی له‌سه‌ر باڵه‌خانه هه‌ڵواسیبێت و ته‌نیا خۆراكی سه‌رچاوه‌ی خۆیان به‌كارده‌هێنن.ده‌رباره‌ی راپۆرتی ئه‌و لیژنه‌یه‌ی كه سه‌ردانی ناوچه‌ی مێرگه‌سۆری كردبوو له‌به‌ر هه‌بوونی هه‌ندێك كه‌موكورِیی و دروستكردنی چه‌ند پرۆژه‌یه‌ك به سه‌رپێچی و به‌بىَ مۆڵه‌ت پێشنیاركرا ئه‌و پرۆژانه به شێوازی گروپ مۆڵه‌ت به‌وانه بدات كه به پێی رێنماییه‌كان ده‌گونجێت،تاكو نه‌بێته هۆی پیس بوونی ژینگه و بلاَوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی، ده‌رباره‌ی فرۆشتنی زه‌ویی كشتوكاڵی و ئه‌وانه‌ی كه ریكلام له رۆژنامه‌و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن بۆ فرۆشتنیان ده‌كه‌ن،كۆبوونه‌وه برِیاری دا ئاگاداری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری بكاته‌وه كه مۆڵه‌تی ئه‌و رۆژنامانه‌ی داوه چی دیكه ئه‌م ریكلامانه بلاَونه‌كه‌نه‌وه چونكه دیارده‌ی فرۆشتنی زه‌ویی كشتوكاڵی سه‌رپێچییه، ته‌نیا ئه‌گه‌ر دڵنیایی له وه‌زاره‌تمان وه بگیرێت كه بابه‌تی زه‌وییه‌كه رێگه‌پێدراوه بۆ فرۆشتن به پێچه‌وانه‌وه وه‌زاره‌ت به مافی خۆی ده‌زانێت له دادگا داوای له‌سه‌ر تۆمار بكات، ئه‌مه‌و چه‌ندین بابه‌تی دیكه‌ش له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا خرانه‌به‌ر باس و برِیاری تایبه‌تییان بۆ وه‌رگیرا.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه پرۆفیسۆر سیروان بابان وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو پێشوازی كرد له‌خاتوو مارگریت پاترسۆن له په‌یمانگه‌ی خۆراكی كشتوكاڵی و بایۆلۆجی له ئێرله‌ندای باكوور AFBI و شاندی یاوه‌ری، له دیداره‌كه‌دا كه به‌رِێوه‌به‌ری گشتیی پلان و به‌دواداچوونی وه‌زاره‌ت ئاماده‌ی بوو باس له ورده‌كاری پێشخستنی تاقیگه‌ی ناوه‌ندی ڤێتێرنه‌ری كرا و شانده‌كه له‌م رووه‌وه پرۆپۆزه‌لێكی پێشكه‌ش كرد ده‌رباره‌ی به‌كارهێنانی سیسته‌می ISO-17025 له‌و تاقیگه‌یه‌دا و ته‌واوكردنی كه‌موكورِی و پێداویستییه‌كانی و به هه‌مان شێوه‌یه‌ش له لقه‌كانی تاقیگه‌ی پارێزگاكان ئه‌م سیسته‌مه جێبه‌جێ بكرێت، وێرای دامه‌زراندنی تاقیگه‌یه‌كی رووه‌كی له هه‌ولێر و لقیشی له پارێزگاكان بكرێته‌وه،له‌گه‌ڵ هێنانی ئامێری پێشكه‌وتوو و هه‌ستیاری پشكنین و دانانی له خاڵه‌كانی پشكنینی سه‌ر سنووره‌كان كه راسته‌خۆن له گه‌ڵ ولاَتانی ده‌وروبه‌ر بۆ پشكنینی به‌روبوومی ئاژه‌ڵی و رووه‌كی هاورده‌كراو،له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا به تێروته‌سه‌لی ورده‌كاریی راپۆرته‌كه گفتوگۆی له‌سه‌ركرا و چۆنێتی جێبه‌جێكردنی قۆناغه‌كان له مه‌شق پێكردنی كادیر و دامه‌زراندنی ئامێر‌و پێداویستییه‌كان و كه‌ره‌سته‌ی دیكه به پێی ئه‌وله‌ویاتی ئه‌م پرۆژه‌یه، له‌لای خۆیه‌وه وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر زوو ته‌واوكردنی پرۆژه‌كه و هه‌ماهه‌نگی بكرێت له نێوان كادیرانی ته‌كنیكی تاقیگه‌و پسپۆرِانی بواری ڤێتێرنه‌ری وه‌زاره‌ت و په‌یمانگه‌ی خۆراكی كشتوكاڵی و بایۆلۆجی له ئێرله‌ندای باكوور AFBI،تاكو به شێوه‌یه‌كی رێك و پێك ئه‌نجام بدرێت چونكه په‌یوه‌سته به ته‌ندروستیی هاوولاَتیانه‌وه."