یه‌كه‌م كاندیدى پۆستى سه‌رۆكى هه‌رێم
سه‌رچاوه‌یه‌ك له كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى هه‌رێم به (باس نیوز)ى گوت \"ئه‌مڕۆ قادر عه‌زیز سكرتێرى حزبى ئاینده‌ى كوردستان خۆى بۆ پۆستى سه‌رۆكى هه‌رێم كاندید ده‌كات\"".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه گوتیشى بریاره سه‌عات 11:30ی سه‌ر له به‌یانى ئه‌مڕۆ له كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى هه‌رێم نێوى خۆى تۆمار بكات و به‌و پێیه‌ش ده‌بێته یه‌كه‌م كاندیدى پۆستى سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانى 21 ئه‌یلوولى 2013.
به‌پێی زانیارییه‌كانى (باس نیوز) تا ئێسته 4 فۆرم وه‌رگیراون بۆ خۆ كاندیدكردنى پۆستى سه‌رۆكى هه‌رێم، به‌ڵام كه‌س ئه‌و فۆرمه‌ى نه‌گه‌ڕاندووه‌ته‌وه."
