كۆمسیۆن: گۆرینی نایاسایی له‌تۆماری ده‌نگده‌رانی هه‌ولێرودهۆكدا روینه‌داوه
راوێژكاری راگه‌یاندنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، تارق جه‌وهه‌ر، رایگه‌یاند، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان وه‌ڵامی نامه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستانی دایه‌وه كه پێشتر له‌به‌ر رۆشنایی یاداشتی 39 ئه‌ندام په‌رله‌مان، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان نوسراوێكی به‌ژماره‌ی 4/3/1833 له 9/6/2013 ئاراسته‌ی كۆمسیۆنی كردبو، داوای زانیاری له‌باره‌ی راستی ئه‌و زیادبونه‌وه كردبو كه دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2009 له‌رێژه‌ی دانیشتوانی هه‌رسێ پارێزگای سلێمانی‌و هه‌ولیرو دهۆك رویداوه.
ناوبراو وتی: له‌نوسراوه‌كه‌ی كۆمسیۆندا هاتووه، هیچ كاریكی زیاده‌و گۆرینی نایاسایی له‌تۆماری ناوی ده‌نگده‌ران روینه‌داوه، له‌به‌رئه‌وه‌ی رێوشوینه‌كانی تایبه‌ت به(زیادكردن‌و گۆرین‌و لابردن) به‌پێی قۆناغه‌كانی نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران ده‌بێت، كه له‌ماوه‌یكی دیاریكراودا، له‌رێی فۆرمی تایبه‌تی نوێكردنه‌وه له‌ناوه‌نده‌كانی تۆماری تایبه‌ت ئه‌نجامده‌درێت، كۆمسیۆن له‌گه‌ل نوسرواه‌كه‌یاندا خشته‌ی ژماره‌ی ده‌نگده‌رانی هه‌رسێ پارێزگای هه‌ولێرو سلێمانی‌و دهۆكی یان بۆ ساڵه‌كانی (2008-2009- 2010 ) هاوپێچكردووه.\""
راوێژكاری راگه‌یاندنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌به‌شیكی تری لێدوانه‌كه‌یدا كه له‌ماڵپه‌ری په‌رله‌مان بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه كۆمسیۆنی باڵا به‌بریاریك كه له17ی حوزه‌یرانی 2013 ده‌رچووه سه‌رۆكی كۆمسیۆنه‌كه‌یان راسپاردووه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی نوسراوه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بداته‌وه، به‌هه‌مان بریار لیژنه‌یه‌كیان له‌سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیۆن‌و سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ڵبژاردن‌و ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیۆن پێكهیناوه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن تا په‌رله‌مانی كوردستان‌و كیانه سیاسیه‌كان له‌وره‌ده‌كاری كاره‌كانی په‌یوه‌ست به‌تۆماری ده‌نگده‌ران ئاگادار بكه‌نه‌وه.
تارق جه‌وهه‌ر وتیشی، ئه‌و وه‌فده‌ی كۆمسیۆن بریاربو له‌م هه‌فته‌یه سه‌ردانی په‌رله‌مان بكه‌ن، به‌ڵام كۆمسیۆن له‌نوسراویكی تریاندا كه له 25/6/2013 ده‌رچووه ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه كه به‌هۆی سه‌رقاڵیان به‌راگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌لبژاردنه‌كانی هه‌ردو پارێزگای نه‌ینه‌واو ئه‌نبار، سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ هه‌رێمی كوردستان دواخستووه.
-ئاوێنە"
