ده‌قی ووته‌ی نێچیرڤان بارزانی لەكاتی دانانی به‌ردی بناغه‌ی دوو نه‌خۆشخانه له دهۆك
نزیكه‌ی دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر سه‌ردانی ئه‌م ناوچه‌یه‌مان كرد و له‌گه‌ڵ یه‌كه كارگێڕییه‌كانی كۆ بووینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بزانین پێویستییه‌كانی كاركردن له‌م ناوچه‌یه چین و چی بۆ بكرێت و ئه‌وه‌ی پێویسته حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك خزمه‌تكاری گه‌ل بۆ ئێوه جێبه‌جێی بكات.
گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌وه كرا ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه له كوێ دروست بكرێت، هه‌ڵبه‌ته به‌رله‌وه‌ش ئیداری سنووری ئامێدی بڕیاری دابوو لێره ئه‌نجام بدرێت. پرۆژه‌كه نه‌خۆشخانه‌یه‌كی سه‌د قه‌ڕه‌وێڵه‌یی یه، هیوامان ئه‌وه‌یه ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه ببێته هۆكارێك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ینه‌تییه‌كانی ناوچه‌كه به شێوه‌یه‌كی گشتی و بتوانێت خزمه‌تێكی باش له ڕووی ته‌ندروستییه‌وه پێشكه‌ش به خه‌ڵكی ناوچه‌كه بكات.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بایه‌خێكی گرنگی داوه‌ته بواری ته‌ندروستی و مكوڕییهكی ته‌واو هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌رتی ته‌ندروستی به شێوه‌یه‌كی گشتی له كوردستان چاك بكه‌ین و وای لێ بكه‌ین بتوانێت زیاتر و باشتر خزمه‌تی هاووڵاتیانمان له كوردستان بكات. هیوام وایه ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌ش ببێته به‌شێك له‌و خزمه‌ته‌ی كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك خزمه‌تكار و خه‌مخۆری گه‌له‌كه‌ی؛ پێشكه‌شی ده‌كات.
ئه‌م ناوچه‌یه تایبه‌تمه‌ندیی خۆی هه‌یه، ئه‌گه‌ر باسی ماندووبوون و شۆڕش و قوربانیدان بكه‌ین، به ڕاستی جێگه‌ی خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه له تێكۆشانی گه‌له‌كه‌ماندا هه‌ر له كۆنه‌وه تا شۆڕشی ئهیلوول و شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مان ـ شۆڕشی گوڵان، له هه‌رموو ئه‌مانه‌دا ڕۆڵی سه‌ره‌كییان هه‌بووه. به تایبه‌تیش له خۆڕاگری و به‌رخودانی دوای ڕاپه‌ڕیندا ڕۆڵێكی سه‌ره‌كیان گێڕاوه. زه‌حمه‌تێكی زۆریان كێشاوه، زۆر شه‌هیدیان بۆ ئازادی داوه، بۆ ئه‌و مافانه‌ی كه گه‌له‌كه‌مان ساڵه‌های ساڵ خه‌باتی بۆ كردووه و قوربانی له‌پێناودا به‌خشیوه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ناوچه‌یه‌كی بێبه‌شه، به هه‌موو مانایه‌كی ووشه ناوچه‌یه‌كه له زۆر شت بێبه‌شه.
به‌داخه‌وه گوندهكانتان ئاوه‌دان نه‌كراونه‌ته‌وه، له‌به‌ر هه‌ندێ هۆ كه نامه‌وێ لێره زۆر باسی وورده‌كارییه‌كانی بكه‌م، بۆ نموونه له‌به‌ر ئه‌و كێشانه‌ی كه له ڕابردوودا له ناوچه سنوورییه‌كان هه‌بوون، زۆربه‌ی گونده‌كان ئاوه‌دان نه‌كراونه‌ته‌وه، له‌وانه‌یه بێكارییه‌كی زۆری گه‌نجان له‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی ناوچه‌كه هه‌یه، له‌وانه‌یه كار و خزمه‌تگوزارییه‌كان وه‌ك پێویست نه‌بوون، ئێمه وه‌ك حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌موو ئه‌مانه ئاگادارین.
ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێ داكۆكی له‌سه‌ر به‌كه‌مه‌وه ئه‌وه‌یه؛ دوای دانیشتنمان له‌گه‌ڵ یه‌كه كارگێڕییه‌كانی ناوچه‌كه، به تایبه‌تیش دانیشتنه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ قایمقامی ئامێدی و فه‌رمانگه‌كانی ناوچه‌كه، بڕیارمان له‌سه‌ر هه‌ندێ پرۆژه داوه و هیوادارین له زووترین كاتدا بكه‌ونه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه. هه‌روه‌ها ده‌مانه‌وێ بایه‌خێكی تایبه‌ت به كار و خزمه‌تگوزاریه‌كانی ناوچه‌كه بده‌ین، یه‌كێك له‌و شتانه ئه‌وه‌یه كه نیازمان وایه وه‌ك حكوومه‌ت زیاتر هانی وه‌به‌رهێنان بده‌ین، سه‌رمایه‌داران به تایبه‌تی له دهۆك و زاخۆ و ئه‌م ناوچه‌یه و شوێنه‌كانی دیكه‌ی كوردستانیش هان بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر وه‌به‌رهێنان له هه‌ندێ ناوچه‌ی وه‌ك ئامێدی و گه‌رمیان بكه‌ن. بۆ ئه‌مه‌ش هاوكاریی زیاتری هه‌ر كه‌سێك بكه‌ین كه بیه‌وێت وه‌به‌رهێنان له‌م ناوچانه‌دا بكات.
هیوادارین بتوانین له داهاتوویه‌كی نزیكدا هه‌ندێ له سه‌رمایه‌داران هان بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێ پڕۆژه‌ی جددیی وه‌به‌رهێنان له‌م سنووره ئه‌نجام بده‌ن. ئه‌وه‌ی گرنگیشه ئه‌وه‌یه كه خزمه‌ت و خه‌بات و ماندووبوونتان له‌به‌ر چاومانه و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك خزمه‌تكاری گه‌له‌كه‌ی؛ به دڵنیاییه‌وه ئاگاداری كه‌موكوڕی و پێویستییه‌كانه و جددیشه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بتوانێت كه‌موكوڕیه‌كان چاره‌سه‌ر و پێداویستییه‌كان دابین بكات.
دووباره پیرۆزبایی دروستكردنی ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه له خه‌ڵكی ناوچه‌كه ده‌كه‌م، ده‌ستخۆشی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و جه‌نابی وه‌زیر ده‌كه‌م، هه‌روه‌ها سوپاس و ده‌ستخۆشی له جه‌نابی پارێزگار و فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستیی پارێزگای دهۆك ده‌كه‌م بۆ ئه‌م پڕۆژه‌یه، سوپاسی وه‌زاره‌تی پلاندانانیش ده‌كه‌ین بۆ كار و به‌رنامه‌كه‌یان. هیوادارین له ماوه‌یه‌كی نزیكدا به شێوه‌یه‌كی كرده‌یی ده‌ست به دروستكردنی ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه بكه‌ین، ئومێدم وایه له ماوه‌یه‌كی نزیكدا بگه‌ڕێینه‌وه و ئه‌و شه‌ره‌فه‌مان هه‌بێت به شێوه‌یه‌كی فه‌ره‌می ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه بكه‌ینه‌وه و ببێته ناوه‌ندێك بۆ خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی ناوچه‌ی ئامێدی.
هه‌موو لایه‌كتان به‌خێر به‌سه‌ر چاو، زۆر سوپاس.
