گه‌نجێك به‌رووداوی كاره‌با گیانی له‌ ده‌ستداو ته‌رمی یه‌كێكی دیكه‌ش دۆزرایه‌وه‌

گه‌نجێك به‌رووداوی كاره‌با گیانی له‌ ده‌ستداو ته‌رمی یه‌كێكی دیكه‌ش دۆزرایه‌وه‌
26 حوزه‌یران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- پۆلیس و به‌رگری شارستانی گه‌رمیان ئاشكرایان كرد له‌گه‌رمیان گه‌نجێك به‌هۆی رووداوی كاره‌با لێدانه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستداو ته‌رمی گه‌نجێكیش له‌نێو رووباردا دۆزرایه‌وه‌.

موقه‌ده‌م حه‌سه‌ن محه‌مه‌د به‌رپرسی راگه‌یاندنی به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان راگه‌یاند: گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 27 ساڵ به‌ناوی دیار عه‌بدولاَ به‌هۆی ته‌زووی كاره‌باوه‌ له‌گوندی ساڵح ئاغای نێوان كه‌لار و خانه‌قین گیانی له‌ده‌ستدا.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ نیعمه‌ت عه‌لی به‌رپرسی راگه‌یاندنی به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی گه‌رمیان گوتی: پاش سێ رۆژ له‌ وون بوونی ته‌رمه‌كانیان له‌نێو روباری سیروان دۆزیه‌وه‌ كه‌ ته‌رمی یه‌كێك له‌و دوو گه‌نجه‌كه‌ی كه‌لار بوو كه‌ چه‌ند رۆژێك به‌ر له‌ ئێسته‌ خنكا بوون.
Top