ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له پێداویستییه‌كانى دهۆك ده‌كۆڵێته‌وه.
له سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه پارێزگارى دهۆكیش ئاماده‌ى بوو، سه‌رۆك وه‌زیران ڕوونى كرده‌وه ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه له پارێزگاى دهۆك وه‌ك پێشتر بڕیارى لێ درا بوو، بۆ ئه‌وه‌یه له نزیكه‌وه گوێبیستى كێشه و گرفت و پێداویستییه‌كانى پارێزگاى دهۆك بین و میكانیزمى چاره‌سه‌ركردنیان دابنێین.
بڕگه‌ى یه‌كه‌مى به‌رنامه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بریتى بوو له گفتوگۆكردن و بڕیاردان له‌سه‌ر بابه‌تى خه‌مڵاندنى شایسته داراییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له بودجه‌ى گشتیى عیراقى فیدرال له‌به‌ر ڕۆشنایى یاساى دیاریكردن و وه‌رگرتنى شایسته داراییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له داهاته فیدرالییه‌كان؛ ژماره پێنجى ساڵى 2013ى په‌رله‌مانى كوردستان كه له لایه‌ن وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌كانه‌وه خرایه ڕوو.
له‌مباره‌یه‌وه و به مه‌به‌ستى جێبه‌جێكردنى ئه‌و مادده یاساییه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان، به شێوه‌یه‌كى فه‌رمى خه‌مڵاندنى وه‌زاره‌ته‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ شایسته داراییه‌كان خرایه به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران. به‌م شێوه‌یه‌ش ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ئه‌و مادده یاساییه‌ى په‌رله‌مانى كوردستانى جێبه‌جێ كرد و لیژنه‌یه‌كى وه‌زارى له وه‌زیره په‌یوه‌نداره‌كان پێك هێنا، بۆ ته‌واوكردنى ڕێكارى یاسایى بۆ به‌ده‌ستهێنانى مافه داراییه‌كان له‌به‌ر ڕۆشنایى مادده و بڕگه‌كانى یاساى ئاماژه‌پێكراو.
دواى ئه‌وه پارێزگارى دهۆك ڕ‌اپۆرتێكى تێروته‌سه‌لى تایبه‌ت به كێشه و گرفت و پێداویستییه‌كانى سنوورى پارێزگاكه له ڕووى خزمه‌تگوزارى و كارگێڕییه‌وه پێشكه‌ش كرد، به تایبه‌تیش له بواره‌كانى بودجه و دابه‌زاندنى ده‌سه‌ڵاته‌كان و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى زه‌وى و زاردا و چه‌ندین داواكارى بۆ ئه‌نجامدانى پڕۆژه و خزمه‌تگوزاریى زیاتر و فراوانكردنى پرۆسه‌ى وه‌به‌رهێنان له بواره جیاكاندا، به تایبه‌تیش گه‌شتیارى له پارێزگا و سنوورى قه‌زا و ناحییه‌كانى سه‌ر به پارێزگاى دهۆك؛ خسته ڕوو.
ده‌رباره‌ى كێشه‌ى زه‌وى و زار، سه‌رۆك وه‌زیران بڕیارى دا كۆبوونه‌وه‌یه‌كى تایبه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌سه‌ر ئه‌م كێشه‌یه بكرێت و میكانیزمێكى تازه‌ى تایبه‌ت بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و كێشانه ئاماده بكرێت، به تایبه‌تیش كێشه‌ى زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان؛ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانرێت له ماوه‌یه‌كى كه‌مدا چاره‌سه‌ر بكرێت و هه‌موو كێشه‌كانى زه‌وى و زار یه‌كلایى بكرێنه‌وه، چونكه به پێى ئه‌و میكانیزمه‌ى ئێستا كارى پێده‌كرێت، ماوه‌یه‌كى دوور و درێژى ده‌وێت تا هه‌موو كه‌یسه‌كانى ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر ده‌كرێن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش وه‌زیرى كشتوكاڵ به ڕاپۆرتێك پێشنیارى پێویست پێشكه‌ش به كۆبوونه‌وه‌كه بكات. سه‌رۆك وه‌زیران هه‌روه‌ها داواى كرد بۆ كێشه هاوشێوه‌كان له پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان، هه‌ماهه‌نگى له نێوانپارێزگاكاندا هه‌بێت و پێشنیارى چاره‌سه‌رى هاوبه‌ش پێشكه‌ش بكه‌ن.
سه‌رۆك وه‌زیران جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ڕۆتین و دواكه‌وتنى كاروبارى ڕۆژانه‌ى هاووڵاتیان له فه‌رمانگه‌كانى حكوومه‌ت، كه‌شێكى ناله‌بار دروست ده‌كات و بێزارى و دڵگرانیى هاووڵاتیانى لێ ده‌كه‌وێته‌وه، بۆیه ده‌بێ هه‌موو ده‌زگا و فه‌رمانگه‌كانى حكوومه‌ت ئه‌وپه‌ڕى گرنگى به بچووكترین كاروبارى هاووڵاتیان بده‌ن و هه‌موو هاوكارییه‌ك پێشكه‌ش بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى كاره‌كان به خێرایى و كه‌مترین ڕۆتین به‌ڕێوه بچن. هه‌روه‌ها ڕوونى كرده‌وه كه ئه‌وله‌ویه‌تى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌بێته چاككردنى سیسته‌مى كارگێڕى و ده‌بێ هه‌موو شته بچووك و كێشه بچووكه‌كان ببینین و به‌رنامه و میكانیزمى چاره‌سه‌ركردنیان بۆ دابنێین.
لاى خۆیه‌وه عیماد ئه‌حمه‌د جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران داكۆكى له‌سه‌ر شۆڕكردنه‌وه و دابه‌زاندنى ده‌سه‌ڵاته‌كان بۆ به‌ڕێوه‌چوونى باشترى كاره‌كان و نه‌هێشتنى ڕۆتین و په‌یڕه‌وكردنى سیسته‌مى په‌ره‌پێدانى هه‌رێمه‌كان له جێبه‌جێكردنى پڕۆژه‌كاندا كرده‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى زیاتر خزمه‌تى پارێزگاكان بكرێت و له مه‌سه‌له‌ى دیاریكردنى بودجه‌ى پارێزگاكاندا؛ تایبه‌تمه‌ندیى پارێزگاكان و ڕا‌وبۆچوونى پارێزگاریش له‌وباره‌یه‌وه له‌به‌رچاو بگیرێت.
جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران ئاماژه‌ى به‌وه دا كه دواى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له سلێمانى و دهۆك، دیاره كێشه‌ى هاوبه‌ش هه‌یه و دواى ئه‌وه‌ى كۆبوونه‌ویه‌كى هاوشێوه‌ى ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له پارێزگاى هه‌ولێریش ساز ده‌كرێت، كۆبوونه‌وه‌یه‌كى تایبه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌سه‌ر كێشه هاوبه‌شه‌كان ساز بكرێت و بڕیار له میكانیزمى چاره‌سه‌ركردنیان بدرێت.
له كۆتایى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیار درا لیژنه‌یه‌ك دابمه‌زرێت و به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌كانى حكوومه‌ت له پارێزگاكان، كێشه هاوبه‌شه‌كانى پارێزگاكان ده‌ستنیشان بكرێن و پێشنیارى چاره‌سه‌ركردنیان ڕیكبخرێت؛ تا له ماوه‌یه‌كى دیاریكراودا چاره‌سه‌ر بكرێن، كێشه هه‌نووكه‌ییه‌كانیش له ماوه‌ى دوو مانگدا چاره‌سه‌ر بكرێن.
