ئاسایشی کەرکووک رەتی دەکاتەوە ھیچ ئۆتۆمبێلێکی فریاکەوتن رفیندرابێت

ئاسایشی کەرکووک رەتی دەکاتەوە ھیچ ئۆتۆمبێلێکی فریاکەوتن رفیندرابێت
26 حوزه‌یران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- ھەڵۆ نەجات بەڕێوبەری ئاسایشی کەرکووک بەkdp.infoراگەیاند: ئێمە پەیوەندیمان لە گەڵ تەندروستی کەرکووک وداقوق و دوزخورماتوو کرد وتیان ھەموو ئۆتۆمبێلەکانمان بە سلامەتی گەراونەتەوەوھیچ ئۆتۆمبێلێک نەرفێندراوە.
ھەڵۆ نەجات گوتیشی: تائێسته‌ 46برینداروچوار تەرم گەیشتۆنەتە نەخۆشخانەکانی کەرکووک، ئەوانیش عەلی ھاشم جێگری جەبھەی تورکمانی و ئەحمەد قۆجە جێگری پارێزگاری سەلاحەدین و کورێکی ئەحمەد قۆجە و کادیرێکی جەبھەی تورکمانییە.
نەجات رونیشیکردوە، ژمارەیەک لە برینداران برینەکەیان سەختە و چارەسەری پێویستیشیان بۆکراوە.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە دوزخورماتوودوو بۆمبی چێندراو لە ناو خۆپیشاندەرانی تورکمانی تەقییەوە، لە ئاکامدا 10کەس گیانی لە دەستداو 80کەسی دیکەش برینداربوون و دواتر دەنگۆی ئەوە بڵاو بووە، کە ئۆتۆمبێلێکی فریاکەوتن بە ژمارەیەک بریندار رفیندراوە بۆ شوێنێکی نادیار.
Top