سەرۆكی ئەساقیفەی هەولێرو عەنكاوە سەردانی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی كرد
لەم سەردانەدا بەرێز مەتران بەشار بەناوی سەرجەم مەسیحیەكانەوە سوپاسی حكومەتی هەرێمی كوردستانی كرد كەبەیەك چاو مامەڵەی سەرجەم پێكهاتەو دین و مەزهەبەكان دەكات و وەكو هاونیشتمانی ئەم وڵاتە دەرفەتی ژیان و كاركردنی یەكسانی بۆ كردونەتەوە، هەر بۆیەش لەكوردستاندا رۆژ دوای رۆژ گیانی تەبایی و پێكەوەیی لەنێوان ئەو پێكهاتانەدا قوڵتر دەبێتەوە، بەپێچەوانەی ناوچەكانی تری عیراق كە كەمایەتیەكان روبەڕوی هەڕەشەی كوشتن و لەناوچوون دەبنەوە.
لەم سەردانەدا سەرۆكی ئەساقیفەی هەولێر باسی لەوەشكرد ئەو باوەشگرتنەوەو كارئاسانیەی حكومەتی هەرێم پێشكەش بەو مەسیحیانەشی دەكات كەلەناوچەكانی تری عیراق ئاوارەكراون، جێگە پێزانینەو بەدڵنیایش دەبێتە خاڵێكی تری بەهێزبونی پەیوەندی برایانەی نێوان كوردو مەسیحیەكان، لەم چوارچێوەیەدا مەتران بەشار ئاماژەی بەئەزموونی بەیەكەوە ژیانی مەسیحی و كورد كرد لەهەموو ئەو ناوچانەی كەهەردولا بەیەكەوە تیایدا ژیاون، كەخاڵیبووە لەتوندوتیژی و ستەم و ریاكاری.
دواتر سەرۆكی ئەساقیفەی هەولێر چەند داواكاریەكی پێشكەش بەسەرۆكایەتی حكومەتی هەرێم كردو بەرێز عیماد ئەحمەد وێرای تەئكیدكردنەوەی سیاسەت و بڕیاری حكومەت لەگرنگیدان بەبرا مەسیحیەكان و هەوڵدان بۆ خزمەتكردنی زیاتریان، باسی لەوەشكرد كەكوردستان وەك چۆن لەرابردو نمونەی ئاشتی و برایەتی دانیشتوانەكەی بووە، هەروا بەردەوام دەبین و پەرەی زیاتری پێدەدەین و بەبێ جیاوازی خزمەتی هەموو لایەك دەكەین.
