ئه‌ڵمانیا.. هه‌ولێر به‌ره‌و پایته‌ختی گه‌شتیاری نمایشكرا

ئه‌ڵمانیا.. هه‌ولێر به‌ره‌و پایته‌ختی گه‌شتیاری نمایشكرا
25 حوزه‌یران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- له‌ شاری فرانكفۆرت له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا به‌چاودێری پارێزگاری هه‌ولێر و به‌ئاماده‌بوونی هه‌ر یه‌ك له‌ نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كونسوڵگه‌ریی گشتی ئێراق له‌ ئه‌ڵمانیا و حزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان، و به‌ ئاماده‌بوونی هاوڵاتیانی بیانی و ئه‌ڵمانی و ره‌وه‌ندی كوردی، پێشه‌نگا فۆتۆگرافه‌ر هێمن رانیه‌یی به‌ ناونیشانی \"هه‌ولێر به‌ره‌و پایته‌ختی گه‌شتیاری كرایه‌وه‌.

وه‌ك فۆتۆگرافه‌ر هێمن رانیه‌یی له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی راگه‌یاند: له‌رِێگه‌ی سكرین و داتاشۆوه‌ سلایدێكی 20خوله‌كی به‌ڤیدیۆش گه‌شه‌سه‌ندن و ئاوه‌دانی و ئارامی و گه‌شتیاری هه‌ولێرمان بۆ میوانان و ئاماده‌بووان نمایش كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌هاوكاری ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزاری هه‌رێم، تواندرا به‌شێوه‌ی پرۆشه‌ر و سیدی تایبه‌ت وێنه‌ی سروشت و جوانی و ئاوه‌دانی هه‌رێم و جۆره‌كانی گه‌شتیاری له‌ كوردستان و نه‌خشه‌ی كوردستان ببه‌خشینه‌ ئاماده‌بوان و بیانییه‌كان."
Top