زیاتر لەپێنج سەد حاجی هەرێم لەلیستی ئەو کەسانە دەرهێنراوە کە بەنیاز بوون فەریزەی حەج بەئەنجام بگەیەنن

زیاتر لەپێنج سەد حاجی هەرێم لەلیستی ئەو کەسانە دەرهێنراوە کە بەنیاز بوون فەریزەی حەج بەئەنجام بگەیەنن
25 حوزه‌یران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- بەهۆی فراوانکردنی حەرەمی کەعبەی پیرۆز لەلایەن حکومەتی عەرەبستانی سعودیەوە، ئەمساڵ بڕیار دراوە بەکەمکردنەوەی ژمارەی ئەو کەسانەی دەیانەوێت بەمەبەستی بەجێهێنانی فەریزەی حەج سەردانی کەعبەی پیرۆز بکەن.


بەهۆی بڕیارەکەی حکومەتی عەرەبستانی سعودیشەوە، لەهەرێمی کوردستان پێنج سەدو حەڤدە حاجی بەتیروپشک ناوەکانیان لەلیستی ئەو کەسانە دەرهێنراوە کە ئەمساڵ بەنیازبوون فەریزەی حەج بەئەنجام بگەیەنن.

لەڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی ئەوقاف و کارووباری ئاینیی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە:\" دوای كەمكردنەوەی رێژەی 20%ی حاجیان لەلایەن حكومەتی عەرەبستانی سعودیەوە، بە فەرمانێكی وەزاری لەلایەن وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاردرا بە كەمكردنەوەی ناوی ئەو 517 هاووڵاتیەی كە بۆ ساڵی 2014 لە تیروپشك ناویان دەرچووبوو، بەڵام بۆ وەرزی 2013 پێشخرابوون، بۆ لیستی ساڵی 2014 گەرێندرانەوە\"".

ئەم بڕە پارەیەی لەو کەسانە وەربگیرابوون، سەرجەمیان بۆ دەگەڕێتەوە بۆیە وەزارەتی ئەوقاف داوا لەو هاووڵاتیانە دەکات بە مەبەستی وەرگرتنەوەی پارەكانیان بە زووترین كات سەردانی بەڕێوەبەرایەتیەكانی حەج و عومرەی پارێزگاكانیان بكەن."
Top