سه‌رۆك بارزانی سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات
فه‌لاح مسته‌فا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا دواى سه‌ردانه‌كه‌ى بارزانی بۆ رووسیا، ه داهاتوودا ژماره‌یه‌كى تر‌ى كۆمپانیاى بوارى نه‌وت و وه‌به‌رهێنانى رووسیایی له هه‌رێمدا وه‌به‌رهێنان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
ئه‌وه‌شی دووپات كرده‌وه كه سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى رووسیا باسیان له ره‌وشى سیاسى و كێشه‌كانى وڵاتى سوریا كردووه و هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر كۆتایى هێنان به‌كێشه‌كانى ئه‌و وڵاته.
سه‌باره‌ت به نه‌وت و بوارى وه‌به‌رهێنانیش، فه‌لاح مسته‌فا گوتى: سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆى له‌گه‌ڵ چه‌ند كۆمپانیایه‌كى نوێ كردووه تا له هه‌رێمى كوردستاندا هه‌وڵى وه‌به‌رهێنان له بوارى نه‌وت و چه‌ند بوارێكى تر ئه‌نجام بدات.
-باس نیوز
