نێچیرڤان بارزانى: UN ده‌بێ هاوكاریى زیاترى په‌نابه‌ران له هه‌رێمى كوردستان بكات
له دیدارێكدا نوێنه‌رى سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، سوپاس و پێزانینى خۆى پێشكه‌ش به نێچیرڤان بارزانى و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرد بۆ ئه‌و هاوكارى و هه‌ماهه‌نگییه‌ى به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ UN و ده‌زگاكانى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیان كردووه و ده‌یكه‌ن. ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا كه كاتێك له عیراق ده‌ستبه‌كار بوو، یه‌كه‌مین سه‌ردانى خۆى له ده‌ره‌وه‌ى به‌غدا بۆ هه‌ڵه‌بجه ئه‌نجام دا و ئه‌مڕۆش به‌ر له‌م دیداره و له كاتێكدا كاره‌كانى له عێراق كۆتایى دێت، دووباره سه‌ردانى هه‌ڵه‌بجه‌ى كرده‌وه.
لاى خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانى به ناوى خۆى و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه سوپاسى ڕۆڵ و ماندووبوونى نوێنه‌رى سكرتێرى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانى له عیراق كرد و ڕۆڵى مارتن كۆپله‌ر – ى له هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى عیراق و مامه‌ڵه و ڕه‌فتارى هاوسه‌نگى له‌گه‌ڵ لایه‌ن و پێكهاته نه‌ته‌وه‌یى و مه‌زهه‌بیه‌كانى عیراق به‌رز نرخاند و هیواى سه‌ركه‌وتنى له كار و ئه‌ركى تازه‌یدا بۆ خواست.
په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا لایه‌نێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوون، كه تیایدا كۆپله‌ر دهسپێكردنهوهى گفتوگۆكانى نێوان هه‌ردوو حكوومه‌تى فیدرال و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى به هه‌نگاوێكى ئه‌رێنى و سه‌ردانى نێچیرڤان بارزانى بۆ به‌غدا كه بووه هۆى دهسپێكردنهوهى دانوستانه‌كانى نێوان هه‌ردوولا، به ده‌ستپێشخه‌رییه‌كى گرنگ و پێویست له قه‌ڵه‌م دا.
لاى خۆیه‌وه سه‌رۆك وه‌زیران دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان هه‌میشه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا بووه كێشه‌كان له ڕێگه‌ى دیالۆگ و لێكگه‌یشتنه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێن و ئاماژه‌ى به‌وه دا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌سه‌ر دانوستان و گفتوگۆ به‌رده‌وام ده‌بین و ڕایگه‌یاند ئێستا چاومان له كارى ئه‌و لیژنانه‌یه كه به هاوبه‌شى له نێوان هه‌ردوولادا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان دامه‌زراون.
ده‌رباره‌ى پرسى په‌نابه‌رانى سووریاش له هه‌رێمى كوردستان، نێچیرڤان بارزانى جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه په‌نابه‌ران پێویستیان به هاوكاریى زیاترى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و حكوومه‌تى فیدرال هه‌یه و ئاماژه‌ى به‌وه‌ى دا كه پێشبینیى ژماره‌ى زیاترى په‌نابه‌ران ده‌كه‌ین، بۆیه ده‌بێ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و حكوومه‌تى فیدرال ڕۆڵێكى كاراتر بۆ هاوكاریى په‌نابه‌ران و پێشكه‌شكردنى كۆمه‌ك و یارمه‌تیى زیاتر؛ بگێڕن.
