بەهۆی داڕنانی باڵەخانەیەك كەسێك گیانی لە دەستداو 5ی دیكەش بریندار بوون
كافی عەبدولقادر ئەفسەر لە بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر راگەیاند: ئەمرۆ باڵەخانەیەك لە ناوچەی پیشەسازی دەڕوخێ و بەو هۆیەوە قوربانی گیانی لێدەكەوێتەوەو زیانێكی دارایی زۆریشی بە دواوە بووە.
روونیشیكردەوە: باڵەخانەكە تازە دروست دەكرا، كرێكاران سەرقاڵی دروستكردنی نهۆمی دووەم دەبن، لە ناكاو باڵەخانەكە دەروخێ و لە ئاكامدا كرێكارێك گیانی لە دەست دەدات و 5 كەسی دیكەش بە شێوەی جیا جیا بریندا دەبن، تیمەكانی بەرگری شارستانی هەر زوو دەگەنە شوێنی رووداوەكەو قوربانییەكانیان بەرەو نەخۆشخانە گواستۆتەوە، لێكۆڵینەوە لە هۆكارەكانی رووخانی ئەو باڵەخانەیە دەستی پێكردووە.
