ڕۆژاوای كوردستان.. چەكدارانی \"پەیەدە\"" هەڵدەكوتنە سەر \""تەل غەزال\"" و 3 هاووڵاتی دەكوژن و ژمارەیەكیشیان لێ بریندار دەكەن "

ڕۆژاوای كوردستان.. چەكدارانی \

لە هەڵمەتێكی هەڵكوتانە سەر گوندی \"تەل غەزال\""ـی ڕۆژاوای كوردستان لەلایەن چەكدارانی پارتیی یەكێتیی دیموكرات(پەیەدە)ـەوە، سێ كەس كوژران و پێنجی دیكەیش بریندار بوون.

ڕووداوی هەڵكوتانە سەر گوندی \""تەل غەزال\""، پاش ئەوە دێت كە چەكدارانی پەیەدە، نماییشی سەربازییان ئەنجام لەو گوندە ئەنجام دەدا و خەڵكییش ڕەتیان دەكردەوە و پێی ناڕازی بوون، وەك سەچاوەگەلێكیش دەڵێن، هەر بەو هۆیەوە بوو كە (محەممەد حەیۆ و كوڕەكەی و مەحموود ئیبراهیم) كوژران و (ڕێناس شاهین و مەحموود عومەر) و سێ كەسی دیكەیش بریندار بوون، پاشان بریندارەكان بۆ نەخۆشخانەی كوبانی گوێزرانەوە.
لای خۆیەوە، هێزەكانی پەیەدە دەڵیچن، ئەوان لە ئەركێكیدا بوون كە دەستبەسەداگرتنی ڕووەكی \""حەشیش\"" بووە لە ناوچەكە، ئەمەیش پاش ئەوەی كە زانیارییان پێ دەدەن كە گوایە لە گوندی \""تەل غەزال\"" بازرگانی \""حەشیش\"" هەیە و ئەوان ویستویانە دەستگیری بكەن، بەڵام پاش خۆبەدەستەوەنەدان، چەكدارانی پەیەدە بە تەقەكردن وەڵامیان داوەتەوە.
لە بەیاننامەكیدا بۆ ڕای گشتی كە بەرنجامی ئەو ڕووداوەی \""تەل غەزال\""ـە، ئەنجوومەنی نیشتمانیی كوردی لە ناوچەكە، بۆ ڕای سەركۆنەكردنی ئەو ڕووداوە دەڵێت، \""بە ڕای گشتی دەڵێین ئەو كردەوە دڕندەییە نابەرپرسانەیە و نایاساییە، كە هەڕەشە لە ئاشتی و ئاسایشی هاووڵاتیان دەكات، خزمەت بە دۆزی گەلی كورد ناكات، بەڵاَكە بە ئاقاری نادروستیدا دەبات، بۆیە ئێمە ئەو كردەوە تیرۆریستییە نابەرپرسانەیە بە توندی ڕیسوای دەكەین، كە بووە هۆی ژیانسەندنەوە لە بێتاوانان. ئەمەیش لە كاتێكدایە كە گەلەكەمان لە هەموو كات زیاتر پێویستی بە یەكڕیزییە.\""
لەلایەكی دیكەوە، هێشتا خۆپێشاندان و ناڕەزایەتییەكان لە عامودا و شار و شارۆچكەی دیكە بەردەوامن، كە مەبەست لێیان داوای ئازداكردنی گەنج و لاوە چالاكوانەكانە كە لەلایەن چەكدارانی پەیەدەوە، چەند ڕۆژێك لەمەوبەر دەستگیر كراون و تۆمەتی بازرگانیكردن بە \""حەشیش\""ـیان خراوەتە پاڵ.
"
Top