ڕێکخراوەکانی کەمئەندامانی سلێمانی لەبەردەم ئەنجوومەنی وەزیران خۆپیشاندان دەکەن
سەرۆکی مەڵبەندی گشتیی یەکێتی کەم ئەندامانی کوردستان لە سلێمانی، عومەر کەریم، بەئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند:\"ماوەیەکی زۆرە چاوەڕێین، بەڵام تا ئێستا داواکاریەکانمان جێبەجێ نەکراون. ئەمە سەرەڕای ئەوەی چەندین جار بەڵێنمان پێ دراوە کە داواکانمان جێبەجێ دەکرێن\"".
عومەر کەریم، گووتی:\"" بڕیارماندا لەبەردەم ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان خۆپیشاندان ئەنجام بدەین و تا داواکاریەکانیشمان جێبەجێ نەکرێن، واز لە خۆپیشاندان ناهێنین\"".
کۆی داواکاریی کەمئەندامان خۆیان لە جێبەجێکردنی یاسای ماف و ئیتمتیازاتی کەمئەندامان و خاوەن پێداویستیە تایبەتیەکاندا دەبیننەوە.
"
