راگه‌یاندراوى كۆبوونه‌وه‌ى هاوبه‌شى هه‌ردوو مه‌كته‌بى سیاسى پارتى دیموكراتى كوردستان و یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان

 راگه‌یاندراوى كۆبوونه‌وه‌ى هاوبه‌شى هه‌ردوو مه‌كته‌بى سیاسى پارتى دیموكراتى كوردستان و یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان
له‌ درێژه‌ى كۆبوونه‌وه‌ هاوبه‌شه‌كان، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، رێكه‌وتى 23/6/2013، هه‌ردوو مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى و پارتى، به‌سه‌رپه‌رشتى به‌ڕێزان (كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لى) جێگرى سكرتێرى گشتى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان و (نێچیرڤان بارزانى) جێگرى سه‌رۆكى پارتى دیموكراتى كوردستان، كۆبوونه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وێڕاى باس له‌ بارودۆخى كوردستان و عێڕاق و ناوچه‌كه‌ و پێشهاته‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌كان، ته‌وه‌رى په‌یوه‌ندى دوو قۆڵى و رێككه‌وتنى ستراتیژى و په‌ره‌پێدانى، خاڵێكى كارنامه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو، هه‌روه‌ها پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى كوردستان كه‌وا بڕیاره‌ له‌ 21ى ئه‌یلولى ئه‌مساڵ به‌ڕێوبچن، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو، هه‌روا هه‌ردوولا پشتیوانى خۆیان بۆ هه‌وڵه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ربڕى له‌ به‌دواداچوونى نوسراوى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێم بۆ سازانى نیشتمانى، هه‌روه‌ها بڕیاردرا له‌مه‌ودواش كۆبوونه‌وه‌كان به‌رده‌وامبن..

مه‌كته‌بى سیاسى مه‌كته‌بى سیاسى
یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان پارتى دیموكراتى كوردستان
23/6/2013
Top