هەر كۆمپانیایەكی حەج و عەمرە پارەی زیادە لە هاووڵاتیان وەربگرێ سكاڵای یاسایی لە دژی تۆمار دەكرێ
قاسم بەرزنجی بەڕێوەبەرەی حەج و عومرەی هەرێمی كودرستان راگەیاند: هەر هاوڵاتییەك پارەی زیادی لێ وەرگیراوە پسوڵەی پارەكەی لا بێت دەتوانێ لە دادگا سكاڵا تۆمار بكات.
هەروەها گوتی: رێگا نادەین هیچ كۆمپانیایەك پارەی زیادە لە هاووڵاتیان وەربگرێ دووچاری لێپێچینەوەی یاسایی دەبن، نرخی گەشتی عومرە لە مانگی شەعباندا هەزار دۆلارە و لە سەرەتای مانگی رەمەزاندا 1250 دۆلارە و لە 15ی رەمەزان تا كۆتا رۆژی مانگی رەمەزان بۆ 1550 دۆلار بەرز دەبێتەوە، هەر هاووڵاتیەك بەڵگەنامەی پێویست بهێنێ بەوەی پارەی زیادەی لێوەرگیراوە دەتوانێ سكاڵای یاسایی لە دژی تۆمار بكات
