ئەمڕۆ یەکێتی و پارتی لە سەڵاحەدین کۆ دەبنەوە
گوتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارێزگای سلێمانیی پارتی دیموکراتی کوردستان\"عەبدولوەهاب عەلی\""لەلێدوانێکی تایبەت بۆئاژانسی پەیامنێردا گوتی:\""بڕیارە لەکۆبونەوەکەدا باس لەهەڵبژاردنەکانی نەینەوا و پڕۆژە دەستووری هەرێمی کوردستان و ئەوسازانە نیشتیمانیە بکرێت کەئێستا هەوڵی بۆ دەدرێت لەسەر پڕۆژەی دەستوور بکرێت\"".
عەبدولوەهاب عەلی، گوتی: \""بڕیارە وایە هەر لەکۆبونەوەکەدا باس لەهەڵبژاردنەکانی داهاتووی هەرێمی کوردستان بکرێت و ئێمە جەخت لەوە دەکەینەوە کەدەبێت ئەو هەڵبژاردنانە لەکاتی خۆیدا ئەنجام بدرێن و دوانەخرێن\"".
ئەم گوتەبێژەی پارتی دیموکراتی کوردستان هەروەها گوتی:\""پارتی هیوادارە ئەو پڕۆسەی هەڵبژاردن بەشێوەیەکی ڕێک و پێک و شارستانی و دوور لەهەموو توندوتیژیەک بەڕێوە بچێت\""."
