روونكردنەوەیەك لە ئاسایشی گشتیی هەرێمی كوردستانەوە

 روونكردنەوەیەك لە ئاسایشی گشتیی هەرێمی كوردستانەوە
ئاسایشی گشتیی هەرێمی كوردستان روونكردنەوەیەك لەبارەی دەستگیركردنی هاووڵاتییەك بەپێی یاسای نەهێشتنی تیرۆر بڵاودەكاتەوە.

لە چەند رۆژی رابردوودا هاووڵاتییەك لە شاری هەولێر دەستگیردەكرێت بەپێی یاسای نەهێشتنی تیرۆر، ئەمەش ناڕەزایی كەسوكارەكەی لێكەوتەوەو دەڵێن پێشتر ئاسایش ئاگاداری نەكردوون و ئێستاش نازانن كوڕەكەیان لەكوێیە.

ئەمڕۆ یەكشەممە 23-6-2013 بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتیی هەرێمی كوردستان لە روونكردنەوەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ (رووداو) ناردووە، ئەوەی خستووەتەڕوو: \"لە رۆژی 18-6-2013 بەپێی مادەی سێیەم -7 لە یاسای نەهێشتنی تیرۆر بە بڕیاری دادەور گومانلێكراو (حازم سابیر ئیبراهیم) لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەكەمانەوە دەستگیركراوە‌و ئێستاش لەژێر لێكۆڵینەوەدایە لە هەولێر\"".

ئاماژە بەوەشدراوە \""لەكاتی دەستگیركردنیدا خۆی و كەسوكارەكەی ئاگاداركراونەتەوە\"".

هەروەها هاتووە \""ناوبراو مافی ئەوەی هەیە پارێزەری یاسایی بۆ خۆی دابین بكات و كەسوكاریشی هەر كاتێك بیانەوێت دەتوانن سەردانی بكەن\""."
Top