بۆ پەرەپێدانی كەرتی گەشتوگوزار پێشینەی گەشتیاری بە هاوڵاتییان دەدرێت
جێگای ئاماژەیە كە دەستەی گەشتوگوزار پَشینەی گەشتیاری لە كۆنفرانسی یەكەم و دووەم یەكێك لە راسپاردە و كارە سەرەكییەكانی بووە. پێشینەكە بە پێی چەند رێنمایی و مەرجێك دەدرێت كە لە لایەن وەزارەتی داراییەوە دەستنیشان كراون. هەندێك لە لە رێنمایی و مەرجەكان ئەمانەن:
١- پێشینەی گەشت و گوزار لە بانكەكانی خانووبەرە خەرج دەكرێت .
٢- پێدانی مۆڵەتی پرۆژەی گەشتیاری تەنها دەبێت لە دەستەی گەشت و گوزار بێت بە مەرجێك ئەوان دەستنیشانی زەویەكە دەكەن واتا پوختەی مامەڵەكە بە هەموو رەزامەندییەكانەوە بۆمان دێت.
٣- شێوازی خەرج كردنی پێشینە لە لایەن لێژنەیەكی تایبەت دەبێت لە بانكەكانی خانووبەرە .
٤- نوێنەری دەستەی گشتی گەشت و گوزار لەگەڵ لێژنەكانی پشكنینی بانكی خانووبەرە دەێت.
مەرجەكانی پێدانی پێشینە :
١- دروست كردنی هۆتێل و مۆتێل و جێگای حەوانەوەی جۆراوجۆر گوندی گەشتیاری بە مەرجێك لە سەنتەری ( قەزا و ناحیە و گوندەكان و سنووری ئیدارەی سەربەخۆكان ) بێت یان شوێنێكی گەشتیاری گونجاو بێت .
٢- دروست كردنی چێشتخانە و پرۆژەی دانانی كەپری گەشتیاری و كۆشك لە هاوینە هەوارەكان و جێگای گەشتیاری .
٣- پاسی گواستنەوەی گەشتیاران بۆ ئەو كۆمپانیانەی كە گەشتیار دەهێنن بۆ هەرێم ، دەبێت بەڵێننامە بدات كە ئەم پاسە تەنها بۆ مەبەستی هێنانی گەشتیاری بیانی و گواستەنەوەی گەشتیارانی ناوخۆیی لە نێوان شارەكان وەكو گروپی گەشتیاری بەكاربێت و بە پێچەوەانەوە پێشینەكەی لێ وەردەگیرێتەوە .
٤- ئەو پرۆژانەی كە دەكەونە گوندە گەشتیاریەكان و هاوینەهەوارەكان و سەیرانگەكان ئەولەویەتیان پێ دەدرێت .
٥- ئەم پێشینەیە نۆژەنكردنەوەی پرۆژە گەشتیاریەكانیش دەگرێتەوە.
٦- هاووڵاتیان دەتوانن دەست بە مامەلاتەكانیان بكەن و بیدەن بە بەرێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری شارۆچكەكانیان.
بۆ زیاتر زانیاری پەیوەندی بە بەریوەبەرایەتی گەشتوگوزاری شارۆچكەكەت بكە، یان پەیوەندی بە بەرێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری ( هەولێر، سلێمانی، دهۆك، گەرمیان ) بكەن.
ڕاگەیاندنی دەستەی گەشت و گوزاری هەرێم
