لەسەر رەوشی پەنابەران نوێنهرێكی كورد سێ پێشنیار ئاراستەی ئهندامان و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران دەکات
ئەو پڕۆژە بڕیارەی ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاری لەسەردا بریتی بوو لە وەستاندنی بەزۆر ناردنەوەی پەنابەران و پێکهێنانی دوو شاندێک، یەکەمیان بۆ ئهوهیه لەگەڵ حکومەتی هۆڵەندا گفتوگۆی زیاتر بكرێت و ئەوهی دیکەشیان بۆ ئەوەیه گفتوگۆ لەگەڵ ئەو شاندە بكات كه بڕیارە حەوتی مانگی داهاتوو سەردانی عێراق بکەن، کۆتا بڕیاریش بریتی بوو لەقەرەبووکردنەوەی ئەو پەنابەرانەی بەزۆر دەگەڕێنرێنەوە و ژیانێکی ئاسوودەیان بۆ دابینبکات.
لەبارەی سێ پێشنیارەکەی خۆی بۆ پەرلەمانتاران و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەندامی لیژنەی مافی مرۆڤ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەشواق جاف بەئاژانسی ههواڵی پەیامنێری راگەیاند:\" بۆ ناردنەوەی پەنابەرانی عێراقی بهڕەزامەندی خۆیان یاداشتێکی لەیەکگەیشتن لەنێوان حکومەتی عێراق و وڵاتاندا هەیە بەڵام بەپێچەوانەوە بەپێی ڕاپۆرتێکی وەزارەتی مافی مرۆڤی عێراقی هەندێک لە وڵاتان پەنابەرانی عێراقی دەبەنە فڕۆکەخانەکانی سووید و لەوێش بەزۆر رەوانی عێراقیان دەکەنەوە بۆیە داوامکردوە ئەو یاداشتە هەڵوەشێتەوە چونکە بەهەڵوەشانەوەی هیچ کێشەیەکی یاسایی بۆ عێراق دروست نابێت.\""
سەبارەت بەپێشنیاری دووەمیش گووتی:\""پێشنیارم کردوە ئەگەر ئێمە توانای راگرتنی بەزۆر ناردنەوەی پەنابەرانی عێراقیمان نییە ئەوا با وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاگاداری وڵاتان بکاتەوە کە رێز لە پەنابەرانی ئێمە بگیرێت چونکە من وەکو ئەندامێکی لیژنەی مافی مرۆڤ سکاڵایهكی زۆرم بۆ دێت لەسەر ئەوەی بەشێوهیهکی نا مرۆڤانە مامەڵە لەگەڵ پەنابەراندا دەکرێت لەو ووڵاتانەی خۆیان بەخاوەنی مافی مرۆڤ دەزانن.\""
لەبارەی پێشنیاری سێیەمیشەوە جاف ئاماژهیدا:\""ئەوانەی عێراق بەجێ دەهێڵن و روودەکەنە وڵاتان ماڵ و موڵکی خۆیان دەفرۆشن، پێشنیارم کردوە ئەو وڵاتانە یەکسەر ئەو پەنابەرانە نەنێرنەوە و ماوەیەکیان پێبدرێت تاکو لەو وڵاتە تا رادەیەک بارودۆخی خۆیان باش دەکەن و باری داراییان شایستەی ئەوە دەکەن بگەڕێنەوە و لەعێراق درێژە بەژیانی خۆیان بدەن.\""
ئهوهشی خستهروو:\""ئەو پێشنیارانە تۆمار دەکرێت و رەوانەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەکرێت و پێویستە ئە وەزارەتە کار لەسەر ئەو سێ خاڵە بکات.\""
جێگەی ئاماژە بۆ کردنە نزیکەی پەنجا هەزار پەنابەری کورد لەووڵاتانی ئەوروپا لەژێر هەڕەشەی بەزۆر ناردنەوەدان، بەپێی وتەی بەرپرسی کوردستانی فیدراسیۆی سەرتاسەری پەنابەرانی عێراقیش بارودۆخ و ژیان و گوزەرانی پەنابەران ناجێگرە و لە رەوشێکی خراپدان
"
