لۆگۆی تاکسی ناوشاری سلێمانی دەگۆڕدرێت

لۆگۆی تاکسی ناوشاری سلێمانی دەگۆڕدرێت
-دوای ئەوەی ساڵی ڕابردوو بڕیاردرا تاکسیەکانی ناو شارو دەرەوەی سلێمانی جیابکرێتەوە بەجۆرێک هیچ لایەکیان نەتوانن کاری ئەوی دیکەیان بکەن، ئێستا سەندیکاکانی کرێکارانی کوردستان لەشاری سلێمانی داوا لە شۆفێرانی تاکسی ناو شار دەکات لۆگۆکانیان نوێ بکەنەوە.
لەنوسراوێکی فەرمیدا کەوێنەیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی پەیامنێر کەوتووەو واژۆی سەرۆکی سەندیکای شۆفێرانی سلێمانی پێوەیە، تێیدا ئاگاداری سەرجەم شۆفێرانی تاکسی ناو شاری کردۆتەوە کە لۆگۆی تاکسیەکانیان تازە دەکرێتەوەو جۆرەکەی بۆ لەزگەی دیوی ناوەوە دەگۆڕدرێت \".

لەنووسراوەکەشدا داوا لە سەرجەم شۆفێران دەکەن بەپێی تەوابوونی کاتی کارتی کارکردنی پێناسەکانیان سەردانی سەندیکا بکەن \"".
"
Top