پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی په‌نجه ماسی ده‌ستی پێكرد
د. ئازاد خۆشناو پزیشكی ڤێتێرنه‌ری رِاوێژكار رایگه‌یاند: ساڵانه له‌هه‌مان كات و ساتداپه‌نجه ماسی به‌سه‌ر پرۆژه‌كانی به‌خێوكردنی ماسی دابه‌ش ده‌كرێت 25 دینار بۆ یه‌ك په‌نجه ماسی دیاری كراوه، له ئێستاشدا ده‌ست به دابه‌شكردنی په‌نجه ماسی به‌سه‌ر پرۆژه‌كانی به‌خێوكردنی ماسی ده‌ستی پێكردووه.
روونیشیكرده‌وه: له ساڵی رابردوودا له پرۆژه‌ی به‌رهه‌م هێنانی په‌نجه ماسی دۆكان سلێمانی نزیكه‌ی 550 هه‌زار په‌نجه ماسی به‌رهه‌م هاتووه و دابه‌ش كراوه به‌سه‌ر پرۆژه‌ی به‌خێوكردنی ماسی و 99 پرۆژه لێی سوودمه‌ده‌ن بوونه، له پرۆژه‌ی به‌رهه‌م هێنانی په‌نجه ماسی عه‌نكاوه له هه‌ولێر له‌ساڵی رابردوودازیاتر له 330 هه‌زار په‌نجه ماسی به‌رهه‌م هاتووه و 163 پرۆژه لێی سوودمه‌ند بوونه.
