ئەحمەد تورك: بەدەپە پشتگیری لە رووداوەكانی پاركی گەزی ناكات

ئەحمەد تورك: بەدەپە پشتگیری لە رووداوەكانی پاركی گەزی ناكات
22 حوزه‌یران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- هاوسەرۆكی كۆنگرەی كۆمەڵگەی دیموكراتیك ئەحمەد تورك لە بەرنامەیەكی تایبەتی كاناڵی 24ی توركیدا وەڵامی چەندین پرسیاری سەبارەت بە پشتگیری و بەشداری بەدەپە و كۆنگرەی كۆمەڵگەی دیموكراتیك لە خۆپێشاندانەكانی پاركی گەزی دایەوە.

ئەحمەد تورك لە وەڵامی پرسیارێكدا كە گوایا بەدەپە و پەكەكە و كەجەدە پشتگیریان لە رووداوەكانی پاركی گەزی و مەیدانی تەقسیمی ئەستەنبۆڵ كردووە گوتی: نە بەدەپە، نە پەكەكە و نە كەجەدە بە هیچ شێوەیەك پشتگیرییان لەم رووداوانە نەكردووە، بزوتنەوەی كوردی بە گشتی پشتگیری ماف و داواكارییە دیموكراتییەكان دەكات، بەڵام ئەمە بەو مانایە نییە كە بزوتنەوەی كوردی پشتگیری لەو رووداوانە كردبێت.

ناوبراو لە بەشێكی دیكەی بەرنامەكەدا ئاماژەی بەوە كردووە كە گوتەكانی پارلەمانتاری بەدەپەی شاری ئەستەنبۆڵ سرری سۆرەئا ئۆندەر سەبارەت بە بەشداری و پشتگیری بەدەپە لەو رووداوانەدا گوتی: ئەم لێدوانە بیروڕای شەخسی سرری سۆرەیایە بەڵام سیاسەتی گشتی بزوتنەوەی كوردی ئەوە نییە كە پشتگیری لەو رووداوانە بكات، چونكە یەكێك لە ئارمانجە سەرەكییەكانی ئەم رووداوانە پەرتەوازكردنی قۆناغی چارەسەری پرسی كورد بووە.
Top