لیستی برایەتی و پێکەوەژیان زیاتر له یەک لەسەر سێی کورسییەکانی موسڵ بەدەست دێنێت
لیستی برایەتی و پێکەوەژیان له ٨حزبی کوردستانیی ئەم پارێزگایه پێکهاتووه.
\""خەسرۆ گۆران\"" بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان لەمبارەیەوه به ئاژانسی پەیامنێری راگەیاند: بەپێی ئەنجامه بەراییەکان، لیستی برایەتی و پێکەوەژیان، له کۆی ٣٩کورسی، سەدا٣٥ی کورسییەکانی ئەنجومەنی پارێزگای موسڵی بەدەست هێناوه.
خەسرۆ گۆران ئاشکراشی کرد: له کۆی ئەو کورسییانەی لیستی برایەتی بەدەستی هێناوه، ٧٥لەسەدی پشکی پارتییه و ئەوی دیکەشی بەر یەکێتی کەوتووه، هەروەها حزبه کوردستانییەکانی دیکه(گۆڕان، یەکگرتوو، کۆمەڵ و...) هیچ کورسییەکیان بەدەست نەهێناوه.
گۆران روونیشی کردەوه: رێژەی بەشداری کردن لەم هەڵبژاردنه کەم بووه و له سەدا٤٠ تێنەپەڕیوه."
