سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا كۆبوونه‌وه
له‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا خۆشحاڵی خۆیی به سه‌رله‌نوێ دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی نیشاندا و ووتی ماوه‌یه‌ك پێشتر له مۆسكۆ و ئه‌مڕۆش له بیترۆسبورگ به‌یه‌ك گه‌یشتیین و ئه‌مه‌ش وه‌ك ئه‌و وه‌سفی كرد و جێگای خۆشحاڵییه‌كی نموونه‌ییه .
پاشان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا به گرنگییه‌وه له په‌یوه‌ندییه سیاسی و ئابووری و كولتورییهكانی نێوان ڕووسیا و هه‌رێمی كوردستان دوا و په‌رۆشی ووڵاتهكهیشی بۆ فراوانتر كردن و قوڵتركردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه له تیكڕای كایه‌كاندا نیشاندا .
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا په‌یوه‌ندییه‌كان ئێستای نێوان هه‌ردوولای به نموونه‌یی و به‌هێز وه‌سفكرد و پاڵپشتی ووڵاته‌كه‌شی بۆ كار و ئه‌ركه‌كانی ده‌سته‌ی كوردستان _ رووسیا نیشاندا و پشتیوانی حكومه‌ت و ووڵاتهكهشیی بۆ ئه‌و كار و پرۆژانه دووپاتكرده‌وه كه كۆمپانیای گازپرۆمی ڕووسیا له هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێی ده‌كه‌ن و به كار و پرۆژه‌ی گرنگ و به‌رهه‌مداری وه‌سفكردن ، له دۆسێه‌ی سیاسی و دیبلۆماتیشدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا سوپاس و پێزانینی خۆیی و حكومه‌تی ڕووسیای به سه‌رۆك بارزانی ڕاگه‌یاند كه بۆ سه‌رخستنی كار و ئه‌ركه‌كانی كۆنسۆڵگهری ڕووسیا له هه‌رێمی كوردستان ، پاڵپشت و پشتیوانه و هاوكات به بایه‌خه‌وه له پشتیوانی سه‌رۆك بارزانی بۆ به‌رده‌وامیدان به خوێندنی فه‌رهه‌نگ و زمان و ئه‌ده‌بی ڕووسی له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان دوا .
له دۆسێه‌ی عێراقیشدا سێرگێ لاڤرۆڤ خۆشحاڵی ووڵاته‌كه‌یی به وتووێژ و ڕاگۆرینهوهكانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا نیشاندا و هیوای سه‌ركه‌وتنی گفتوگۆكانیشی به‌ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ردوولا خواست .
لای خۆشییه‌وه سه‌رۆك بارزانی وێڕای خۆشحاڵی ده‌ربڕین به دیداره‌كه و سوپاس و پێزانینی بۆ گه‌رموگوڕی پێشوازیكردنی له‌لایه‌ن حكومه‌ت و به‌رپرسانی ڕووسیاوه ، چالاكبوونی سه‌ردان و جموجۆله دیبلۆماتییه‌كانی نێوان هه‌ردوولای وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌ك بۆ به‌هێزی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ڕووسیای فیدراڵی وه‌سفكردن و به بایه‌خیشه‌وه له ڕۆڵی ڕووسیا و په‌یوه‌ندییه مێژووییه‌كانی له‌گه‌ڵ گه‌لی كوردستان دووا و هیوای خواست فراوانتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ههردوولاشی دووپاتكرده‌وه ، بۆ باس و خواسه‌كانی سه‌ر ئاستی عێراقیش ، سه‌رۆك بارزانی هه‌وڵه هه‌نووكه‌ییه‌كانی بۆ لێكگه‌یشتن و چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدای شیكرده‌وه و ته‌ئكیدیشی له گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌مووان بۆ ده‌ستووری عێراق وه‌ك وه‌سیله‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی تێكڕای كێشه‌كانی عێراق ، كرده‌وه و هه‌موو كار و هه‌نگاوه سیاسی و ئابوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیشی وه‌ك مافێكی ده‌ستووری شیكرده‌وه .
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ڕه‌وشی ناوچه‌كه به گشتی و بارودۆخی سوریا به‌تایبه‌تی هه‌ڵسه‌نگێنرا و هه‌ردوولا خواست و هیواكانیان بۆ چاره‌سه‌ری ئاشتییانه‌ی قه‌یرانی سووریا و كوتایی هاتنی خوێنڕشتن له ووڵاته ، دووپاتكرده‌وه .
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ، شاندی یاوه‌ری سه‌رۆك بارزانی له هه‌ریه‌ك له مه‌سروور بارزانی ڕاوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و فوئاد حوسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێم و فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم و هێرش محه‌ڕه‌م سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان پێكهاتبوون و شاندێكیش له یاریده‌ده‌ر و گه‌وره ڕاوێژكارانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیاش ، یاوه‌ری سیرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا بوون .
