به به‌شداری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆنگره‌ی سان پێترسبێرگی ئابووری نێوده‌وڵه‌تی له رووسیا ده‌ستیپێكرد
بڕیاره له كۆڕبه‌نده‌كه‌دا ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی رووسیا وته‌یه‌ك له‌مه‌ڕ پێشكه‌وتنی ئابوووری جیهان پێشكه‌ش بكات تێیدا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه به‌رسڤدانه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێسته‌ی به‌رده‌م ئابووریی جیهان پێویست به كۆششی هه‌موو لایه‌ك و دیالۆگێكی ئاواڵهو بنیادنه‌رانه ده‌كات.
هاوكات له سان پترسبۆرگ به به‌شداری پێنجسه‌د كه‌سایه‌تی له بزنسمانانی ڕووس و بیانی و پسپۆرانی بوواری ئابووری جیهانی كۆڕبه‌ندی بزنسمانانی گرووپی بیست ده‌ست پێ ده‌كات و سه‌رۆكی رووسیا چاوی به نوێنه‌رانی كۆڕبه‌نده‌كه ده‌كه‌وێت و ژماره‌یه‌ك له‌پرسه ئابوورییه‌كانیان له‌گه‌ڵدا تاوتوێ ده‌كات.
بڕیاریشه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له په‌راوێزی ئه‌و كۆڕبه‌نده‌دا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی وڵاتان و كه‌سایه‌تیانی سیاسی و ئابووریی كۆببێته‌وه .
