جێگری سەرۆكی پەرلەمان پێشوازی لە پرۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر ئەحمەد ئۆزتاش سەرۆكی زانكۆی ئیشقی نموونەیی كرد

جێگری سەرۆكی پەرلەمان پێشوازی لە پرۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر ئەحمەد ئۆزتاش سەرۆكی زانكۆی ئیشقی نموونەیی كرد
20 حوزه‌یران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- ئەمرۆ پێنچ دكتۆر حەسەن محەمەد سوورە جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لەنووسینگەی خۆی لەپەرلەمان پێشوازی لە پرۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر ئەحمەد ئۆزتاش سەرۆكی زانكۆی ئیشقی نموونەیی و شاندێكی یاوەری كرد.

لەدیدارێكدا كە دكتۆر عومر نورەدینی سەرۆكی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵای پەرلەمان ئامادەبوو،سەرۆكی زانكۆی ئیشقی نموونەیی خۆشحاڵی خۆی بەو دیدارە نیشان دا و ئەوەی راگەیاند كە ئەوان لەو باوەرە دانەبوون هەرێمی كوردستان بەم شێوەیە پێشكەوتوەو ئارامی و ئاسایشی تیا بەرقەرارە بۆیە لەماوەی ئەو چەند ساڵە توانیویانە لەرووی پەروەردەیی و پێگەیاندنی قوتابیان بەباشی كارەكانیان ئەنجام بدەن و نەوەی نوێ پێبگەێنن و لەو بارەوە بانگێشتی جێگری سەرۆكی پەرلەمان و پەرلەمانتارانی كرد بۆ بەشداربوون لەرێورەسمی دەرچوونی قوتابیانی زانكۆ كە بریارە لەرۆژی یەكشەممەی داهاتوو ئەنجام بدرێت.

لەلایەن خۆشیەوە دكتۆر حەسەن محەمەد سوورە جێگری سەرۆكی پەرلەمان بەگەرمی بەخێرهاتنی شاندەكەی كرد و دووپاتی كردەوە كە گەلی كوردستان بەدرێژای مێژوو گەلێكی ئاشتیخواز بوەو هەمیشە چاوی بریوەتە بنیادنانی باشترین پەیوەندی لەگەڵ نەتەوەو گەلانی تردا و ئێستاش هەرێمی كوردستان بەهۆی ئەو سیاسەتە حەكیمانەی كە سەركردایەتیەكەی پەیرەوی دەكات توانیویەتی جوانترین نموونەی پێكەوە ژیانی ئاشتیانە و برایانەی نێوان گەل و نەتەوەو ئاینە جیاوازەكان نیشان بدات چونكە هەمیشە ئاشتیخوازبوە، هاوكات جێگری سەرۆكی پەرلەمان وێرای ستایشی زانكۆی ئیشق و ئەو رۆڵە بەرچاوانەی لەپێناو لێك گەیشتن و لێك نزیككردنەوەی هەردوو گەلی برا هاویشتویەتی هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن.
Top