سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن شاندێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا پێشوازی لێكرا
ئه‌و شانده‌ی یاروه‌ریی سه‌رۆك بارزانی ده‌كات له‌م سه‌ردانه‌دا پێكهاتووه له به‌ڕێزان مه‌سروور بارزانی راوێژكاری ئاژانسی پاراستنی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و فوئاد حوسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سرووشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم و فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم و هێرش موحه‌ڕه‌م سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، له‌گه‌ڵ چه‌ندین راوێژكار.
