رۆژی یەکشەمەی داھاتوو سەرۆکایەتی پەرلەمان لەگەڵ لیژنەی نووسینەوەی دەستور کۆدەبێتەوە
تارق جەوھەر سارمەمی گوتیشی: نوێنەری ھەموو حزبەکانی کوردستان بەشداریان لەو کۆبوونەوەیە کرد، جگە لە لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان نەبێت، کە ئەوان بایکۆتیان کرد.
سارمەمی راشیگەیاند: ھەموو لایەنەک کۆک بوون لە سەر ئەوەی کە پێویستە ھەموو حزبەکان بەشداری لە کۆبوونەوەکان بکەن، بۆ ئەوەی بگەنە کۆدەنگییەک لە بارەی دەستور.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیارە بۆ ھەمان مەبەست رۆژی یەکشەممەی داھاتوو سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان لە گەڵ ئەندامانی لیژنەی نووسینەوەی دەستور کۆبێتەوە.
